کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به‌رازيل.. هاوسه‌رگيرى به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام ده‌درێت
نزيكه‌ى 400 بووك و زاوا یاریگەی كۆرینسيانز لە شاری ساوپاولۆ لە بەرازیل ژیانی ھاوسەرییان پێك ھێنا
K24 – ھەولێر
نزيكه‌ى 400 بووك و زاوا یاریگەی كۆرینسيانز لە شاری ساوپاولۆ لە بەرازیل ژیانی ھاوسەرییان پێك ھێنا
دوێنێ شەممە (26.9.2015) ماڵپه‌ڕى "RT"بڵاويكردووه‌ته‌وه: "به‌مه‌به‌ستى هاوكاريكردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى بارى داراييان باش نييه و ناتوانن هاوسه‌رگيرى بكه‌ن، ناوه‌ندى يه‌كگرتنى ره‌گه‌زنامه‌ى ساو پاوڵۆ هه‌ڵسا به رێكخستنى ئاهه‌نگى هاوسه‌رگيرى بۆ 400 بووك و زاوا له یاریگەی كۆرینسيانز لە شاری ساوپاولۆ لە بەرازیل".
روونيشى كردووه‌ته‌وه: "ئه‌نجامدانى ئه‌و رێوره‌سمه بەمەبەستی ھاوكاریكردنی ئەو كەسانە بووه كه لەبەر ھەژاری و كەم دەرامەتی ناتوانن ھاوسەرگیری بكەن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: "لە زەماوەندەكەدا تەنیا گەنج نەدەبینران، بگرە بەتەمەنەكانیش بڕیاری خۆیان دابوو ھاوسەرگیری بكەن، ھەندێكیش لە بووك و زاواكان بە ژمارەیەك منداڵەوە ئەو كارەیان ئەنجام دا‌و ئاھەنگەكەش لەلایەن ناوەندی یەكگرتنی رەگەزنامەی ساوپاوڵۆ بەڕێوەچوو".