کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
لهماوهى چوار ساڵدا 30 ههزار چهكدارى جيهادى پهيوهنديان به ريزهكانى داعشهوه كردووه
لە ساڵی ٢٠١١وه, ٣٠ ھەزار چەکداری جیھادی لە ١٠٠ وڵاتی جیھانەوە پەیوەندییان بە ریزەکانی چهكدارانى رێكخراوى دهوڵهتى ئيسلامى (داعش)ــهوه لە ھەردوو وڵاتی عێراق و سووریا کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە بەشێک زۆر لەم وڵاتانە لە نێو ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتین بۆ رووبەرووبوونەوەی ئهو رێكخراوه.
K24 – ھەولێر

ساڵێک لەمەوبەر, ژمارەی ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان بە داعشەوە کردبوو, 15 ھەزار چەکدار بوون, کە لە ٨٠ وڵاتی جیاوازە روویان لە وڵاتی عێراق و سووریا کردووە.
بەپێی ھەواڵێکی نیۆرک تایمز کە پشتیان بە ئامارە فەرمییەکانی ناوهندی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەستووە, پنتاگۆن, ھەرچەندە ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ رێگریکردن لە چوونی گەنجان بۆ ناو داعش تەرخان کردبوو, بەڵام نەیانتوانی ئەم رێگرییە بەردەوامی پێ بدات, بەڵکو شەپۆلەکانی کۆچکردنیشیان پێچەوانە کردەوە, بۆ ئەوەی خەڵکی بە لێشاو روو لە ئەوروپا و وڵاتانی رۆژئاوا بکەن.
ئەو رێکخراوە, لەسەرەتادا بانگەشەی دەستگرتن بەسەر رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی دەکرد, ئێستاش ٣٠ ھەزار چەکداری بیانی ھەیە و بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیھان لەو باوەڕەبوون ھیچ ھێزێک ناتوانێ بەرەنگاریان ببێتەوە, بەڵام ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان, لە ماوەیەکی کەم توانیان ئەو ھێزەی کە داعش پیشانیدابوو, تێک بشکێنێت.
ئەو وڵاتانەی کە پێشمەرگە بە نوێنەری خۆیان دەزانن بۆ بەرەنگاربوونەی جەنگی دژی داعش, رۆڵەکانیان لە ریزی داعش دان و بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتوەکان ژمارەی ئهمهريكييهكانى ناو داعش لە ١٠٠ کەسەوە بووهته ٢٥٠ چەکدار و رووسیاش نیگەرانە لەم ژمارە زۆرەی چەکداری رووسی لەناو ریزەکانی داعشدا.