کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
يه‌كه‌م رۆژى گه‌ڕانه‌وه‌ى حاجيانى هه‌رێمى كوردستان دياريكرا
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، كاتی گەرانەوەی حاجیانی ھەرێمی كوردستانی دیاریكرد.
K24 – ھەولێر
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، كاتی گەرانەوەی حاجیانی ھەرێمی كوردستانی دیاریكرد.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (27.9.2015)سەدار قوربانی، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌ياند: "دوای جێ به جێ كردنی سه‌رجه‌م ئه‌رك و پایه‌كانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له‌لایه‌ن حاجیانی هه‌رێمه‌وه، بە پێی ئەو خشتەیەی كە وەزارەتی ئەوقاف دیاری كردووە، رۆژی دووشەممە 28 ئەیلول ، یەكەم كاروانی حاجیانی ھەرێمی كوردستان لە عه‌ره‌بستانى سعوودیە ده‌گه‌ڕێنه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وله‌تى هه‌ولێر".
ساڵانه مليۆنان موسڵمان له‌سه‌رتاسه‌رى جيهانه‌وه به‌مه‌به‌ستى به‌جێگه‌ياندنى فه‌ريزه‌ى حه‌جكردن روو له‌شارى مەککە ده‌كه‌ن كه ده‌كه‌وێته شارى حيجازى پايته‌ختى عه‌ره‌بستانى سعووديه.
به پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نزيكه‌ى 1270 حاجى له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان گه‌يشتوونه‌ته عه‌ره‌بستانى سعووديه، بڕياره سبه‌ى يه‌كه‌م كاروانى حاجيان بگه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێرى پايته‌خت.