کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كاتالۆنيا بۆ سه‌ربه‌خۆيى ده‌نگده‌دات
هه‌رێمى كاتالۆنيا بۆ سه‌ربه‌خۆيى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌دات و پارته نهتهوهپهرستهكانيش هيوا ده‌خوازن ده‌نگدانه‌كه بيانگهيهنێته سه‌ر رێگاى سه‌ربه‌خۆيى و له ئيسپانيا جياببنه‌وه.
K24- هه‌ولێر
هه‌رێمى كاتالۆنيا بۆ سه‌ربه‌خۆيى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌دات و پارته جواداخوازهكانيش هيوا ده‌خوازن ده‌نگدانه‌كه بيانگهيهنێته سه‌ر رێگاى سه‌ربه‌خۆيى و له ئيسپانيا جياببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (27.9.2015) پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى تايبه‌ت به هه‌رێمى كاتالۆنيا، به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دوو پارتى سه‌ره‌كى جوداخوازيش، بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگى پێويست بۆ بڕياردان بۆ جيابوونهوهى هه‌رێمه‌كه‌يان له ئيسپانيا، يهكيانگرتووه.
هاوپه‌يمانى يه‌كێتى و گردبوونه‌وه، كه جواداخوازن، به دروشمى "به يه‌كه‌وه له پێناو به‌ڵێ" به سه‌رۆكايه‌تى ئارسۆر ماس، سه‌رۆكى پێشووى هه‌رێمه‌كه، به‌شدارييان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كردووه.
ئه‌و دوو پارته هيواخوازن 68 كورسى له كۆى 135 كورسى په‌رله‌مانى هه‌رێمه‌كه‌يان مسۆگه‌ر بكه‌ن، واتا زۆرينه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن بڕيارى سه‌ربه‌خۆى هه‌رێمه‌كه‌يان له ساڵى 2017 بده‌ن و له ئيسپانيا جياببنه‌وه.
ماريانۆ راجۆى، سه‌رۆكى حكومه‌تى ناوه‌ندى ئيسپانيا، ده‌ڵێت، هه‌موو هه‌وڵێكى ياسايى خۆمان دهخهينهگهڕ، بۆ ئه‌وه‌ى رێگا له جيابوونهوهى هه‌رێمى كاتالۆنيا له ئيسپانيا بگرين.
هه‌رێمى كاتالۆنيا، دانيشتوانه‌كه‌ى 7 مليۆن و 5 سه‌د هه‌زار كه‌سه و به هه‌رێمێكى گه‌شتوگوزارى تايبه‌ت له ئيسپانيا داده‌نرێت، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌شدا 5 مليۆن و 3 سه‌د هه‌زار كه‌س مافى ده‌نگدانى هه‌يه.