کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌رۆكى يه‌مه‌ن داوا حووسييه‌كان ده‌كات چه‌كه‌كانييان دابنێن
سه‌رۆكى يه‌مه‌ن داوا له حووسييه‌كان و لايه‌نگرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن ده‌كات چه‌كه‌كانييان دابنێن و ده‌ست به گه‌ڕى دانيشتن و گفتوگۆكان بكه‌نه‌وه.
K24- هه‌ولێر
سه‌رۆكى يه‌مه‌ن داوا له حووسييه‌كان و لايه‌نگرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن ده‌كات چه‌كه‌كانييان دابنێن و ده‌ست به گه‌ڕى دانيشتن و گفتوگۆكان بكه‌نه‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵى سعووديه، ئه‌مڕۆ (27.9.2015) نامهيهكى عه‌بد ره‌به مه‌سنوور هادى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه بۆ مه‌ليك سه‌لمانى پادشاى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌ى ناردووه، تێيدا هاتووه: "داواى له لايه‌نه كوده‌تاچييه‌كان كردووه كۆتايى به سيما كودهتاييهكهيان بهێنن و چه‌كه‌كانييان راده‌ست بكه‌نه‌وه‌و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزى گفتوگۆ، بۆ ئه‌وه‌ى عه‌قڵ بڕياربدات".
عه‌ره‌بستانى سعووديه، له ئازارى 2015ه‌وه، هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى پێكهێنا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێزى حووسييه‌كان و لايه‌نگرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن، كه ده‌ستييان به‌سه‌ر به‌شێكى زۆرى خاكى يه‌مه‌ندا گرتبوو.
له نامه‌كه‌ى سه‌رۆكى يه‌مه‌ن بۆ پادشاى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌دا، هاتووه: "پێويسته له‌سه‌ر هه‌موو لايه‌ك ههوڵهكانييان بخه‌نه گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى سياسى بۆ دۆخى يه‌مه‌ن بدۆزنه‌وه، كه كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تيش هاوكارى ده‌كات".
له‌و نامهيهدا ئاماژه به جێبه‌جێكردنى بڕيارى ژماره 2216ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كراوه، بۆ ئه‌وه‌ى به دڵسۆزانه جێبه‌جێ بكرێت، كه له ناوه‌ڕۆكى بڕياره‌كه‌دا هاتووه، "پێويسته حوسييه‌كان و هاوپهيمانهكانييان و لايه‌نگرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن، له‌و ناوچانه بكشێنه‌وه كه ده‌ستييان به‌سه‌ردا گرتووه‌و چه‌ك و تهقهمهنييهكانييان راده‌ستى حكومه‌ت بكه‌ن".