کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
منداڵانى باشوورى سوودان به‌ده‌ست برسێتييه‌وه ده‌ناڵێنن
له باشووری سودان، له هه‌ر سێ منداڵ یه‌كێكیان تووشی به‌دخۆراكی و برسێتی بووه و ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بریتیه له نه‌هێشتنی برسێتی و به‌دخۆراكی له وڵاته هه‌ژار نشينه‌كان.
K24 – ھەولێر
له باشووری سوودان، له هه‌ر سێ منداڵ یه‌كێكیان تووشی به‌دخۆراكی و برسێتی بووه و ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بریتیه له نه‌هێشتنی برسێتی و به‌دخۆراكی له وڵاته هه‌ژار نشينه‌كان.
باشووری سوودان، ئه‌و وڵاته‌ی چه‌ند ساڵێكه سه‌ربه‌خۆیی به ده‌ست هێناوه، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێسته به‌دخۆراكی و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندان نه‌خۆشی، خه‌ڵكه‌كه‌ی بێزار و ماندوو كردووه.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه، به هۆی به‌دخۆراكییه‌وه، رێكخراوی یونیسێف هۆشداری له گیانله‌ده‌ستدانی 50 هه‌زار منداڵ ده‌دات.
یه‌كێك له ئافره‌ته‌كان به ناوی "ئابانگ مانوت"، منداڵه‌كانی هێناوه بۆ نه‌خۆشخانه و ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر حكوومه‌ت پێویسته چاره‌سه‌ری قه‌یرانی به‌دخۆراكی و برسێتيمان بكات".
گوتيشى: "خۆراكمان له ماڵه‌وه نییه، شه‌ڕ ناچاریكردین كه له ماڵه‌كان و كێڵگه‌كانمان رابكه‌ین، كێڵگه‌ی بچوكمان هه‌یه، به‌ڵام باران نیيه، ته‌نیا پشت به‌و خۆراكه ده‌به‌ستین كه ئاژانسه‌كان دابه‌شی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به زیندوویی بمێنینه‌وه".
هه‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی به‌دخۆراكی و وشكه‌ساڵی، رێكخراوی یونیسێف هه‌ڵمه‌تێكی بۆ دابه‌شكردنی خۆراكی له ته‌واوی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ستپێكردووه، و به گووته‌ی به‌رپرسێكی ئاژانسی "وۆرڵد فیگنیش"، له هه‌ر سێ منداڵ، یه‌كێكیان دووچاری به‌دخۆراكی بووه.
"میلانی ماڕكهام" كه يه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى خۆراك به‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌ژارى باشوورى سوودان دابه‌ش ده‌كات و ده‌ڵێت: "له شوێنێكی وه‌ك باشووری سوودان به هۆی خراپی رێگه، خۆراك گرانه، به هۆی فڕۆكه ده‌گوازرێته‌وه و دواتر له ئاسمانه‌وه بۆیان فڕێ ده‌درێته خواره‌وه بۆیه تێچوونى زۆره، له كاتی فریاگوزاری، كاره‌كه زۆر پێویسته و ساڵی رابردوو توانیمان رێگه له به‌دخۆراكی بگرین، ئێمه خۆراك دابه‌ش ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌ر نیيه، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه خه‌ڵكه‌كه ئه‌و شته بچێنن كه ده‌یخۆن".
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری له خراپتربوونی ره‌وشه‌كه ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو له وه‌رزی چاندنی داهاتوودا، خه‌ڵك ده‌ست به چاندنی به‌روبوومه‌كانیان نه‌كه‌ن.