کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پێنج ملیۆن كه‌س به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كه‌ته‌لۆنیا ده‌كه‌ن
زياتر له 5 مليۆن روو له سندوقه‌كانى ده‌نگدان ده‌كه‌ن، كه ئه‌مڕۆ 27.9.2015، پرۆسه‌كه له هه‌رێمى كاتالۆنيا به‌ڕێوه‌چوو، بۆ ئه‌وه‌ى نوێنه‌رانى خۆيان له په‌رله‌مانى چوار ساڵى داهاتووى هه‌رێمه‌كه‌يان ديارى بكه‌ن، به‌تايبه‌ت له‌و چوارساڵه‌ى داهاتوو، كه پێشبينى ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و هه‌رێمه، بڕيار له‌سه‌ر جيابوونهوهى كاتالۆنيا له ئيسپانيا بده‌ن.
K24- هه‌ولێر
زياتر له 5 مليۆن روو له سندوقه‌كانى ده‌نگدان ده‌كه‌ن، كه ئه‌مڕۆ 27.9.2015، پرۆسه‌كه له هه‌رێمى كاتالۆنيا به‌ڕێوه‌چوو، بۆ ئه‌وه‌ى نوێنه‌رانى خۆيان له په‌رله‌مانى چوار ساڵى داهاتووى هه‌رێمه‌كه‌يان ديارى بكه‌ن، به‌تايبه‌ت له‌و چوارساڵه‌ى داهاتوو، كه پێشبينى ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و هه‌رێمه، بڕيار له‌سه‌ر جيابوونهوهى كاتالۆنيا له ئيسپانيا بده‌ن.
كاتالۆنيا له ساڵى 1980ه‌وه مافى خۆڕێبه‌رى "ئۆتۆنۆمى" خۆى هه‌يه و دواى كودهتايى سه‌ربازى له ئيسپانيا له ساڵى 1981، حكومه‌تى ئيسپانيا، دانى به 17 هه‌رێم، هه‌ر يه‌ك له هه‌رێمه‌كانى باس و ناڤارا مافى وه‌رگرتنى باجييان هه‌بوو، به‌ڵام كاتالۆنيا له‌و مافه بێبه‌ش كراوه.
بارسێلۆنا، گه‌وره‌ترين شارى ههرێمهكهيه و يانه وهرزشييهكهى ئه‌و شاره‌ش، نه‌ك هه‌ر له ئيسپانيا، به‌ڵكو له‌ته‌واوى جيهان وه‌ك سوپايه‌كى ره‌مزى هه‌رێمه‌كه سه‌ير ده‌كرێت.
سيسته‌مى هه‌ڵبژاردنى كاتالۆنيا
له هه‌ڵژاردنى هه‌رێمى كاتالۆنيا به‌پێى سيسته‌مى ليستى رێژه‌يى په‌يڕه‌و ده‌كرێت، هه‌ر حزبێكى سياسى ليستێك ناو، له هه‌ر بازنهيهكى هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش ده‌كات، كه هه‌رێمه‌كه به‌سه‌ر چوار بازنه‌دا دابه‌شكراوه، واتا هه‌ر پارێزگايه‌ك بازنهيهكى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه، وه‌ك پارێزگاكانى بارسێلۆنا، جيرۆنا، ييدا و تاراگۆنا.
په‌رله‌مانى كاتالۆنيا 135 نوێنه‌رى ده‌بێت و نوێنهرهكانيش به‌سه‌ر پارێزگاكان دابه‌شده‌بن، 85 نوێنه‌ر بۆ بارسێلۆنا، 18 تاراگۆنا، 17 جيرۆنا و 15 بۆ ييدا.
حزبه به‌شداربووه‌كان
- پارتى جه‌ماوه‌رى كاتالۆنى چه‌پڕه‌و:
به دروشمى "به يه‌كه‌وه له پێناو به‌ڵێ" كه له پارتى جودخوازهكان پێكهاتووه، وه‌كو: هاوپه‌يمانى هه‌ڵبژاردنى سه‌ربه‌خۆ، كۆمه‌ڵێك پارت و ده‌سته‌ى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى كاتالۆنيا له‌خۆده‌گرێت، ديارتين به‌رپرسى ئه‌و حزبانه‌ش بريتين له، رائول ميرۆميڤا، له گروپى هاوپه‌يمانى سه‌ربه‌خۆى ئه‌وروپايى سه‌وز، ئۆريۆل جانگێرا، سه‌رۆكى كاتالۆنياى جه‌ماوه‌رى، ئارسۆر ماس، پارێزگارى سان فانسۆن، سه‌رۆكى پارتى نزيكبوونه‌وه‌ى ديموكراتى له كاتالۆنيا.
- پاڵێوراوانى يه‌كێتى گه‌ل:
به دروشمى "به‌ڵێ ده‌توانين" هاوپه‌يمانێتى پارت و رێكخراوه مه‌ده‌نى و كۆمه‌ڵايه‌تييه چه‌په‌كانه، ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه له دژى به‌رنامه‌ى دهستگرتنهوهى كۆمه‌ڵايه‌تى كۆشش ده‌كات و پێشنيازى گفتوگۆ ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى ئيسپانيا، بۆ ئه‌وه‌ى كاتالۆنيا داهاتووى سياسى نموونه‌يى هه‌بێت. لويس رابيل، سه‌رۆكاتى هاوپه‌يمانێتييه‌كه ده‌كات، له‌گه‌ڵ چالاكێك له ريزه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى يه‌كێتى كۆمه‌ڵانى بارسێلۆنا.
- هاوڵاتييان:
پێكهاته‌يه‌كى سياسى پارێزگار و لێبراڵه، له سياسهتوانه و رۆشنبيران له جياوازى بيروڕا پێكهاتووه: وه‌كو راستڕه‌و، ميانڕه‌و و چه‌په‌كان، هه‌وڵ ده‌دات به‌رگرى له مانه‌وه‌ى هه‌رێمى كاتالۆنيا بكات له ئيسپانيا و داواى خۆڕێبه‌رى ده‌كات.
- حزبى سۆسياليستى كاتالۆنيا: يه‌كێكه له گه‌وره‌ترين حزبه سياسييه‌كانى ئيسپانيا، هه‌ڵوێستى فه‌رمى حزبكه پارێزگاريكردنه له مانه‌وه‌ى فيدرالى ئيسپانيا.
- حزبى گه‌ل له كاتالۆنيا: پارتى ده‌سه‌ڵاتداره له ئيسپانيا، دژى سه‌ربه‌خۆيى كاتالۆنيا كار ده‌كات، پارتێكه سووره له‌سه‌ر به‌گژداچوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و تاوانكارى، پاڵێوراوى حزبه‌كه بۆ سه‌رۆكى داهاتووى كاتالۆنيا، زاڤى گارسيا ئهلبيۆل، سه‌رۆكى پێشووى شاره‌وانى بادالۆنايه.
كاتالۆنيا:
ژماره‌ى دانيشتووان: 7.512.982 كه‌س
رێژه‌ى بێكارى له‌ماوه‌ى چاره‌گى دووه‌مى 2014: 20.22%
كۆى داهاتى نه‌ته‌وه‌يى بۆ ساڵى 2013: 27.298.47 يۆرۆ/ ساڵانه
رووبه‌ر: 32.108 كيۆمهتر چوار گۆشه
ئيسپانيا:
ژماره‌ى دانيشتووان: 46,507,46 كه‌س
ژماره‌ى هه‌رێمى خۆڕێبه‌رى: 17 هه‌رێم
رێژه‌ى بێكارى له‌ماوه‌ى چاره‌گى دووه‌مى 2014: 24.7%
كۆى داهاتى نه‌ته‌وه‌يى بۆ ساڵى 2014: 22,278.68 يۆرۆ/ ساڵانه
رووبه‌ر: 504,645 كيۆمهتر چوار گۆشه