کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌مريكا و رووسيا قۆناغى گواستنه‌وه‌ى له سووريا تاووتوێ ده‌كه‌ن
وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا و رووسيا، بۆ چارسه‌رى سه‌ربازى پرسى سووريا و گه‌يشتن به قۆناغى گواستنهوهكى ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه.
K24- هه‌ولێر
وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا و رووسيا، بۆ چارسه‌رى سه‌ربازى پرسى سووريا و گه‌يشتن به قۆناغى گواستنهوهكى ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (7.9.2015)، جۆن كيرى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ سێرگى لاڤرۆڤ، هاوتا رووسه‌كه‌ى، بۆ تاووتوێكردنى قۆناغى گواستنهوهكى و گه‌يشتن به چاره‌سه‌رێكى گونجاو كۆبوونه‌وه.
به‌رپرسێكى ئه‌مريكى، كه نه‌يويستووه ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت، به رۆژنامه‌وانانى راگه‌ياند، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئاڵوگۆڕ و بيرو راى نێوانييان بووه، كه په‌يوه‌ندى به پرسى سوورياوه هه‌يه، بۆ ئه‌وه‌ى رێوشوێنى پێويستى سه‌ربازى و سياسى بگيرێته به‌ر.
راشيگه‌ياند: "مه‌به‌ست له كۆبوونه‌وه‌كه رێخۆشكردنه بۆ كۆبوونه‌وه‌ى نێوان باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا و ڤلاديمێر پوتين، سه‌رۆكى رووسيا".
گوتيشى: "پێويسته رووبهڕوونهبوونهوهى يه‌كدى نه‌بينه‌وه، به‌ڵكو بگه‌ڕێينه‌وه بۆ گفتوگۆ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاوێك له پرۆسه‌ى سياسى بچينه پێشه‌وه ئه‌گه‌ر بتوانين، هه‌روه‌ها رێوشوێنى جياواز بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه بگرينه‌به‌ر".
رووبهڕوونهبوونهوهى يه‌كدى، واتا دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ر رووداوێكى نه‌خوازراو، يان پێكدانانى سه‌ربازى له‌نێوان سوپاى وڵاتان له كاتى پرۆسه سه‌ربازييه‌كان، له‌سه‌ر خاكى سووريا.