کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
جه‌عفه‌رى: ئێران بۆى نييه له‌جياتى عێراق بڕيار بدات
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق جه‌خت له‌سه‌ر مافى بڕياردانى وڵاته‌كه‌ى ده‌كاته‌وه، به‌تايبه‌تيش ئه‌و بڕيارانى كه تايبه‌ته به نێوخۆى وڵاته‌كه، چونكه عێراق به شێك نييه له ئێران.
K24- هه‌ولێر
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق جه‌خت له‌سه‌ر مافى بڕياردانى وڵاته‌كه‌ى ده‌كاته‌وه، به‌تايبه‌تيش ئه‌و بڕيارانى كه تايبه‌ته به نێوخۆى وڵاته‌كه، چونكه عێراق، ئێران بۆيى نييه ده‌ست له‌كاروبارى عێراق وه‌ربدات و وڵاته‌كه‌مان به شێك نييه له ئێران.
له كۆڕبه‌ندێكى گفتوگۆدا، كه ئه‌نجوومه‌نى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، رێكيخستووه، ئيبراهيم جه‌فعه‌رى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له‌باره‌ى ده‌ستوه‌ردان له‌كاروبارى عێراق، له‌لايه‌ن ئێرانه‌وه رايگه‌ياند، كه عێراق ويلايه‌تێكى ئێران نييه بۆ ئه‌وه‌ى بڕيارى له‌سه‌ر بدات، عێراق سه‌ربه‌خۆيه و پێويسته ئێران نه‌يكاته گۆڕه‌پانى ململانێكانى خۆى له‌گه‌ڵ وڵاتان.
گوتيشى، هه‌ڵوێستى وڵاتانى ئێران، توركيا و وڵاتانى ديكه‌ى دراوسێ به‌رز ده‌نرخێنم كه نه‌بوونه‌ته هۆى گواستنه‌وه‌ى تيرۆريستان بۆ نێو خاكى عێراق.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌ى نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى جه‌عفه‌رى، تێيدا هاتووه، ئێران ناتوانێت هيچ بڕيارى له باره‌ى عێراقه‌وه ده‌ربكات، چونكه به‌شێك نييه له خاكى ئێران، حكومه‌تى عێراق وه‌ك چۆن هاوكارى له ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وروپا وه‌رده‌گرێت، به هه‌مان شێوه له ئێرانيشى وه‌رگرتووه.
له به‌رانبه‌ر هاوكارييه‌كانى رووسيا بۆ ئه‌سه‌د، جه‌عفه‌رى گوتوويه‌تى: "رووسيا رۆڵێكى گرنگى هه‌يه له‌يه‌كلاكردنه‌وه و هێوركردنه‌وه‌ى قه‌يرانى سووريا، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داين كه ئه‌و قه‌يرانانه چاره‌سه‌ر بكرێن".
گوتيشى: "قه‌يرانى سووريا له وڵاتانى ديكه ره‌نگ ده‌داته‌وه، وه‌كو به‌حره‌ين، عێراق، تونس و ميسر، هه‌موو كێشه‌كانيش له سه‌ره‌تاوه له خاكى سوورياو ده‌ستيپێكردووه".