ئێران راپۆرتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌ خراپیی ڕه‌وشی مافی مرۆڤه‌ له‌و وڵاته‌

ئێران راپۆرتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌
ئێران راپۆرتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

K24- هه‌ولێر
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، راپۆرتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا، رەد دەکاتەوە و بە نایاسایی دەزانێ.
مەرزیە ئەخفەمم، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رەخنەی لە راپۆرتەکەی بان کی مۆن، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گرتووە کە ئاوڕی لە کاریگەرییە خراپەکانی گەمارۆ ئابوورییەکان بە تایبەت پێشێلکردنی مافەکانی خەڵکی ئێران، نەداوەتەوە.
لە راپۆرتی ساڵانەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، کە رۆژی 25ی سێبتەمبەر لە لایەن سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ پێشکەشی هەفتایەمین کۆبوونەوەی گشتیی ئەم رێکخراوە کرا، باس لەوە کراوە کە سەرەڕای بەڵینەکانی حکوومەتی نوێی ئێران، لە ساڵی رابردوو دا، دۆخی مافی مرۆڤ لەم وڵاتە بەرەو خراپی چووە.