کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
روحانی: هیچ پێوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا نییه
سەرۆك كۆماری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێ كه تاران و واشنگتۆن لەسەر پرسی سووریا پەیوەندی راستەخۆیان نییە.
K24- هه‌ولێر
سەرۆك كۆماری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێ كه تاران و واشنگتۆن لەسەر پرسی سووریا پەیوەندی راستەخۆیان نییە.
حەسەن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، لە گفتگۆیەكدا لەگەڵ ته‌له‌فزیۆنی "CNN"ی ئەمه‌ریكی ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه ئێران و ئەمریكا لە رێگەی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان و یەكیەتی ئەوروپاوە و بە شێوەیەكی ناراستەخۆ ئاڵۆگۆری بیر‌ورا دەكەن و تاران و واشنگتۆن لەسەر پرسی سووریا پەیوەندی راستەخۆیان نییە.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: "ئەگەر بڕیارەكانی رێككەوتنی ناوكی وەك خۆی جێبەجێ بكرێ و ھەموو گەمارۆكان ھەڵبوەشێنەوە، رەنگە لەسەر ھەندێك پرس گفتگۆی راستەخۆمان لەگەڵ ئەمه‌ریكا ھەبێ.
جگە لە پرسی سووریا، روحانی سەبارەت بە كەمكردنەوەی گرژیەكان لە ناوچە و پێوەندی دروست لەگەڵ وڵاتانیش قسەی كردبوو. داواشی له ئێرانییهكانی نیشته‌جێی ئه‌مه‌ریكا كرد كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان تاوه‌كوو وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.