کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌ڵمانیا چه‌كی نوێ به پێشمه‌رگه ده‌دا
ئه‌ڵمانیا قۆناخێكی دیكه‌ی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی ده‌داته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چه‌كی پێشكه‌وتوویشی تێدایه.
K24- هه‌ولێر
ئه‌ڵمانیا قۆناخێكی دیكه‌ی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی ده‌داته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چه‌كی پێشكه‌وتوویشی تێدایه.
پێش چه‌ند ڕۆژێك، ڕۆژنامه‌ی "بێڵد"ی ئه‌ڵمانی ڕایگه‌یاند كه حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا تاووتوێی داوایه‌كی هه‌رێمی كوردستانی سه‌باره‌ت به چه‌كی نوێ بۆ پێشمه‌رگه كردووه، به‌ڵام بڕیاری ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه‌ی نه‌زانیوه كه به‌تایبه‌تی چه‌كی هه‌ندێك جۆریان چه‌كی پێشكه‌وتوون. جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لێدوانێكدا بۆ (K24) ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ئه‌ڵمانیا له‌ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوو به چه‌ند گوژمێك، چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ناردووه.
سه‌باره‌ت به جۆری چه‌كه‌كان، یاوه‌ر گوتی: جگه له كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی، چه‌كی دژه تانكی میلان، چه‌كی جۆری G3 و G6 كه چه‌كێكی پێشكه‌وتووه به پێشمه‌رگه ده‌درێت. ڕۆژنامه‌ی بێڵد باسی له چه‌كی G36 كردوه كه ئه‌و جۆره چه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار به پێشمه‌رگه ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌مینداره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ره‌تی كرده‌وه.
یاوه‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێن، هه‌مووی هاوكارییه و گرێبه‌ست له نێوانیاندا نییه و ئاشكراشی كرد كه له ڕێگه‌ی حكوومه‌تی عێراقه‌وه دێنه هه‌رێمی كوردستان و هیچ چه‌ك و كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ربازی ڕاسته‌وخۆ نایه‌نه هه‌رێمی كوردستان.
ڕۆژنامه‌ی بێڵد له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه ئاشكرای كردووه كه له‌ماوه‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا 60 چه‌كی وه‌شاندنی دژه‌تانكی جۆری میلان به 100موشه‌كه‌وه و 60 هه‌زار چه‌ك و 100 بازۆكای بۆ پێشمه‌رگه ناردوه.
جگه له چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی، 100 راوێژكاری سه‌ربازیی ئه‌ڵمانی مه‌شق به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.