کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بارزانی بۆ پا‌تریاك: له كه‌موكوڕییه‌كانمان ببورن
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی پاتریاكی نوێی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری كرد له عه‌ینكاوه.
K24- هه‌ولێر
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی پاتریاكی نوێی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری كرد له عه‌ینكاوه.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی مار گۆرگیس سڵێوا، پاتریاكی نوێی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشوورییه‌كان له جیهان كرد و پێی ڕاگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان به‌وپه‌ڕی هه‌ستی مرۆڤدۆستانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سیحییه ئاواره‌كان كردووه به‌ڵام هیواداریشین لە کەموکوڕییەکانمان ببوورن"
له دیداره‌كه‌دا كه له كه‌نیسه‌ی مار یۆحه‌ننا له شارۆچكه‌ی عه‌ینكاوه به‌ڕێوه‌چوو، مار گۆرگیس سوپاسی بارزانی و خه‌ڵكی كوردستانی كرد و ڕایگه‌یاند كه مه‌سیحییه‌كانی هاتوونه‌ته كوردستان هه‌ست به غه‌ریبی ناكه‌ن و وا ده‌زانن له وڵاتی خۆیانن.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه (27.9.2015) له كه‌نیسه‌ی مار یۆحه‌ننا له شارۆچكه‌ی عه‌ینكاوه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو ڕه‌وته مه‌سیحییه‌كانی دونیا و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی حكوومی له عێراق و كوردستان، له مه‌راسیمێكدا گواستنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له جیهان و ده‌ستبه‌كاربوونی "گورگیسی سێیەم سڵێوا"ی وه‌كوو 121 هه‌مین پاتریاكی كه‌نیسه‌ی ئاشوورییه‌كان ئه‌نجام درا.
مار گیورگیس سڵێوای سێیه‌م، پاتریاكی نوێی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشوورییه‌كان له جیهان، له ساڵی 1941 له شاری حه‌بانییه له عێراق له‌دایك بووه، به‌ڵام خانه‌واده‌كه‌یان خه‌ڵكی شاری دهۆكن، سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ی بچێته نێو خزمه‌تی كه‌نیسه، مامۆستای زمانی ئینگلیزی بووه، له ساڵی 1980 له‌لایه‌ن په‌تریاكی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشوورییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا به مه‌تڕانی شاری به‌غدا عهڵدهبژێردرێت و ده‌یان په‌رتووكی دانراوی خۆی به زمانی سریانی نووسیوه.