کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پۆتين: به‌شدارى شه‌ڕى وشكانى ناكه‌ين
له‌چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزيۆنيدا، سه‌رۆكى رووسيا، رايگه‌ياند، به‌هيچ شێوه‌يه‌ك له ئێسته‌دا به‌شدارى شه‌ڕى وشكانى ناكه‌ن له سووريا، به‌ڵام يارمه‌تييه‌كانيان چڕ ده‌كه‌نه‌وه بۆ پشتگيرى كردنى به‌شار ئه‌سه‌د.
K24 – ھەولێر
سه‌رۆكى رووسيا، رايده‌گه‌يه‌نێت كه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك له ئێسته‌دا به‌شدارى شه‌ڕى وشكانى ناكه‌ن له سووريا، به‌ڵام يارمه‌تييه‌كانيان چڕ ده‌كه‌نه‌وه بۆ پشتگيرى كردنى به‌شار ئه‌سه‌د
دوێنێ يه‌كشه‌ممه (27.9.2015) ڤلاديمێر پۆتين، له چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "سى بى أس" ى ئه‌مه‌ريكى، گوتى: "له ئێسته‌دا بيرمان له شه‌ڕى وشكانى نه له سووريا و نه له هيچ وڵاتێكى ديكه نه‌كردووه‌ته‌وه و له پلانيشماندا نييه، به‌ڵام به هه‌موو شێوه‌يه‌ك هه‌وڵه‌كانمان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پشتگيرى به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ين".
گوتيشى: "تۆمه‌تباركردنى رژێمى ئه‌سه‌د و ناوبردنى به توندوتيژى هه‌ڕه‌مه‌كى دژى هاووڵاتيان، پاڵنه‌رێكه بۆ هاووڵاتيانى سووريا بچنه ريزى چه‌كدارانى جيهادى".
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا پۆتين دووپاتيشى كرده‌وه: "پێويسته به‌زووترين كات پلانێكى نوێى هاوبه‌ش دابنرێ، بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى رێكخراوى داعش له سووريا و عێراق كۆتايى پێ بهێنرێت".