کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
داود ئۆغلو: ئه‌سه‌د هيچ رۆڵێكى له قۆناغى گواستنه‌وه‌ييدا نابێت
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، دژايه‌تى وڵاته‌كه‌ى له پێدانى هه‌ر رۆڵێك بۆ به‌شار ئه‌سه‌د له قۆناغى چاره‌سه‌ريدا، راگه‌ياند.
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، دژايه‌تى وڵاته‌كه‌ى له پێدانى هه‌ر رۆڵێك بۆ به‌شار ئه‌سه‌د له قۆناغى چاره‌سه‌ريدا، راگه‌ياند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (28.9.2015) ئاژانسى هه‌واڵى "رۆيته‌رز"، له يه‌كێك له رۆژنامه توركييه‌كان گواستوويه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا رايگه‌ياندووه، كه وڵاته‌كه‌ى به هيچ شێوه‌يه‌ك رازى نابێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا، له قۆناغى چاره‌سه‌رى و به‌تايبه‌تى قۆناغى گواستنه‌وه‌ييدا، وه‌ك به شێك له پرسه‌كه‌دا، به‌شدارى پێبكرێت.
توركيا به يه‌كێك له‌و وڵاتانه داده‌نرێت كه دژايه‌تى رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د ده‌كات، له‌وه‌ته‌ى سه‌رهه‌ڵدانى توندوتيژييه‌كانى سووريا له ساڵى 2011، تۆمه‌تى به‌رده‌وامبوونى توندوتيژييه‌كانيشى خستووه‌ته رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د.
هه‌فته‌ى پێشوو، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان، رايگه‌ياند، كه بيرۆكه‌ى به‌شدارى پێكردنى ئه‌سه‌د له قۆناغى چاره‌سه‌رى سووريادا، بيرۆكه‌يه‌كى باشه.
به‌ڵام سه‌رۆك كۆمارى توركيا رايگه‌ياند، كه ئه‌و لێدوانه‌ى هيچ كاريگه‌رى له‌سه‌ر سياسه‌ته‌كانى ئه‌نكارا له به‌رانبه‌ر پرسى سووريادا نييه.
رۆژنامه‌ى "حورييه‌ت" توركيايى، بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه داود ئۆغلو، له كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، له نيويۆرك، رايگه‌ياندووه، به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌سه‌د نابێت رۆڵى له قۆناغى چاره‌سه‌رى و گواستنه‌وه‌يى سووريادا، رۆڵى هه‌بێت.
ئۆغلو له وتاره‌كه‌ى خۆي‌دا، له نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياندووه: "بڕوامان وايه كه مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له قۆناغى گواستنه‌وه‌كيدا، نابێته قۆناغى گواستنه‌وه‌كى و چاره‌سه‌رى، به‌ڵكو بڕوامان وايه، بارودۆخه‌كه ده‌بێته ئه‌مرى واقيع و به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وه‌ى بڕوامان پێى هه‌بووه له‌سه‌ره‌تاوه، ئێستاش بڕوامان پێى هه‌يه".
له‌لايه‌كى ديكه‌وه سه‌رۆكى توركيا گوتوويه‌تى: "پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى به بوونى ئه‌سه‌د و به‌بێ ئه‌ويش، رێى تێده‌چێت، به‌ڵام كه‌س ناتوانێت پێشبينى داهاتووى سووريا بكات له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د، رێى تێناچێت كه‌سێك به‌رپرس بێت له كوژرانى 300 تا 350 هه‌زار كه‌س، له داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى وڵاته‌كه‌دا به‌شدار بێت، چونكه ئه‌وه ديكتاتۆره".
له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى سووريا، له ساڵى 2011، توركيا وه‌ك وڵاتێكى دراوسێى سووريا، به به‌رهه‌ڵستكارى رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د، ده‌ركه‌وتووه‌و به‌رده‌وام هاوكارى گروپه چه‌كداره‌كانى ئۆزيسيۆنى سووريا ده‌كات و رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌ديش به به‌رده‌وامى توندوتيژييه‌كانى سووريا تۆمه‌تبار ده‌كات.