کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ڤيستڤاڵى ده‌ف ژه‌نى له پارێزگاى سنه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به ئاماده‌بوونى 100 ده‌ف ژه‌ن له‌سه‌رانسه‌رى ئێران، بۆ جارى پێنجه‌م ڤيستڤاڵى ده‌ف ژه‌نى له پارێزگاى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
K24 – ھەولێر
به ئاماده‌بوونى 100 ده‌ف ژه‌ن له‌سه‌رانسه‌رى ئێران، بۆ جارى پێنجه‌م ڤيستڤاڵى ده‌ف ژه‌نى له پارێزگاى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێى ئه‌و زانياريانهى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (28.9.2015) بۆ جارى پێنجه‌م ڤيستڤاڵى ده‌ف ژه‌نى، له‌ژێر ناونيشانى "دەف نەوای رەحمەت" لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان بە ئامادەبوونی زیاتر لە 18 گروپی دەف ژەنی ئێرانی بەرێوەچوو.
بەشداربووان لەو بڕوایەدان كە ئەگەر بەرپرسانی وڵات پشتگیری تەواوی ئەو فیستیڤاڵە بكەن، بێگومان دەتوانێ به‌شدارى له ڤيستڤاڵى نێودەوڵەتی بكات، بە تایبەت كە پێشتر لە ئاستی پارێزگا بوو و ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانى پێشوو، جگە لە پارێزگا كوردییەكان پارێزگاكانی تاران، گیلان و قەزوین و چەند پارێزگایەكی باشووری وڵاتیش بەشدارییان تێيدا كرد و فیستیڤاڵەكه به‌شێوه‌يه‌كى فراوان به‌ڕيوه‌چوو.
لە رۆژی كۆتایی و دوای مەراسیمی رێزلێنانی گروپە بەشداربووەكان و خەڵاتی ھونەرمەندانی سەركەوتوو لە بەشی تاك ژەنی، بە تایبەت و لە لایەن لێژنەی ھەڵسەنگاندن و ھونەری فیستیڤاڵەكە ، خه‌ڵاتى تایبەتی رێ لێنان پێشكەشی "ئەرسەلان كامكار" كرا‌و باس لە رۆڵی بنەماڵەی ھونەری كامكاران كرا لە برەودان و چالاكیەكانیان لە بواری ھونەری موزیك و گۆرانی كوردی لە كوردستان و ئێران.
فیستیڤاڵی ژەنینی دەف ماوەی زیاتر لە 8 ساڵه لە سەرەتای پایزی ھەموو ساڵێك لە شاری سنە به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دەف، سازێكی عیرفانییە و بە نەوایەكى ئاسمانی ناوی دەبەن و لە پارێزگای سنە خۆشەویستە كە لە زۆربەی ماڵه‌كاندا ھەیە، بەجۆرێك ئەگەر بێتوو ده‌فێك لە ناوبچێ دەڵێن: "ئه‌و ده‌فه شه‌هيد بووه".