کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا: ناكرێت ئه‌سه‌د به‌شێك بێت له چاره‌سه‌ر
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا، داوا له رووسيا ده‌كات، هاوكارى وڵاتانى ئه‌وروپا ئه‌مه‌ريكا بكات، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ پرسى سووريا، ئه‌و وه‌زيره ئه‌ڵمانييه به دوورى زانى كه به شار ئه‌سه‌د به‌شێك بێت له پرۆسه‌ى چاره‌سه‌ر درێژخايه‌ن له سووريا.
K24 – هه‌ولێر
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا، داوا له رووسيا ده‌كات، هاوكارى وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ريكا بكات، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ پرسى سووريا، ئه‌و وه‌زيره ئه‌ڵمانييه به دووريشى زانى كه به شار ئه‌سه‌د به‌شێك بێت له پرۆسه‌ى چاره‌سه‌ر درێژخايه‌ن له سووريا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (28.9.2015)، ئورسولا ڤۆن دێر لاين، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا، له لێدوانێكدا بۆ گروپى رۆژنامه‌كانى "فۆنكه"ى ئه‌ڵمانى رايگه‌ياند: "پێويستمان به هه‌موو لايه‌ك هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى ئاشتى بۆ ناوچه‌ى عه‌ره‌بى بگه‌ڕێنينه‌وه"، له باره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى"داعش"، رايگه‌ياند: "به‌شداريكردنى رووسيا له شه‌ڕى دژى داعش، به ئه‌رێنى ده‌بينم، پێم باشه مۆسكۆ هه‌ژموونى خۆى بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى به‌رده‌وام به‌كار بهێنێت".
ڤۆن دێر لاين، گوتيشى: "پێويسته هه‌ريه‌ك له وڵاتانى توركيا، عه‌ره‌بستانى سعووديه، رووسيا و ئێران، به‌شدارى له دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى سووريادا بكه‌ن".
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا، ئاماژه‌ى به به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و وڵاتانه له سووريادا كرد و گوتى: "ئه‌و شته‌ى كه وڵاتانه له‌سه‌رى كۆكن، ئه‌وا ويستى شه‌ڕكردنه له دژى داعش".
ئه‌و وه‌زيره ئاماژه‌ى به هه‌وڵه‌كانى رووسيا داوه بۆ پێكهێنانى هاوپه‌يمانێتييه‌كى نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى "داعش" و ئه‌و هه‌وڵه‌ى رووسياشى به ئه‌رێنى وه‌سف كرد.
له باره‌ى گه‌يشتن به چاره‌سه‌رى پێويست، ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكارى ئه‌ڵمانيا، گوتى، كه پێويسته به‌شار ئه‌سه‌د له گفتوگۆكانى چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى سووريا، به‌شدار بێت.
به‌ڵام وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا، له‌م باره‌يه‌وه گوتى: "ئه‌سه‌د ناكرێت ببێته به‌شێك له چاره‌سه‌رى دوورمه‌وداى پرسى سووريا".
له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕى ناوخۆى سووريا، له ساڵى 2011ه‌وه، كه به به‌شێك له شۆڕشى به‌هارى عه‌ره‌بى ناوزه‌د ده‌كرێت و ناوچه‌كه‌ى گرتبۆوه، كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له هه‌وڵى به‌رده‌وامدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى سووريا، چونكه گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى وڵاته‌كه، چه‌ندين قه‌يرانى مرۆيى به‌دواى خۆي‌دا هێناوه، كه ديارترين قه‌يرانى په‌نابه‌رانه، كه وڵاتانى ئه‌وروپا و جيهانى رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ كردووه‌ته‌وه.