کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ژاپۆن به بڕى 810 مليۆن دۆلار هاوكارى په‌نابه‌ران ده‌كات
به گوێره‌ى هه‌واڵێكى وێستگه‌ى فه‌رمى حكومه‌تى ژاپۆن، ئه‌و وڵاته به بڕى 810 مليۆن دۆلار، هاوكارى په‌نابه‌رانى سووريايى و عێراقى ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر
به گوێره‌ى هه‌واڵێكى وێستگه‌ى فه‌رمى حكومه‌تى ژاپۆن، ئه‌و وڵاته به بڕى 810 مليۆن دۆلار، هاوكارى په‌نابه‌رانى سووريايى و عێراقى ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه (28.9.2015)، راديۆى فه‌رمى حكومه‌تى ژاپۆن بڵاويكرده‌وه، كه حكومه‌تى ژاپۆن بڕياريداوه، به‌بڕى 810 مليۆن هاوكارى په‌نابه‌رانى سووريا و عێراق بكات، كه له ئێستادا ئاواره‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا و هه‌ندێك وڵاتى ديكه‌ى دراوسێ بوونه.
پێشبينى ده‌كرێت، شينزۆ ئابى، سه‌رۆكى وه‌زيرانى ژاپۆن، له وتاره‌كه‌ى خۆي‌دا له كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، ئه‌و هاوكارييه رابگه‌يه‌نێت.
حكومه‌تى تۆكيۆ له ساڵى 2014دا، له كۆى 5 هه‌زار داواكارى بۆ مافى په‌نابه‌رێتى له ژاپۆن، ته‌نيا 11 داواكارى قه‌بووڵ كردووه.
سه‌ره‌ڕاى رووبه‌ڕوونه‌وه‌ى ئه‌و قه‌يرانانه‌ى كه به‌هۆى تسۆنامييهكهى ساڵى 2010ه‌وه، له ژاپۆن سهرييان هه‌ڵدا، ته‌نها دواى 5 ساڵ، تۆكيۆ ئاماده‌يه به بڕى 810 مليۆن هاوكارى په‌نابه‌رانى سووريا و عێراق بكات.