له‌ ئيسپانيا دانسى كه‌لتوورى كه‌تلۆنيا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

لەگەڵ بەردەوامی ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی وڵاتی ئیسپانیا، بە بەشداری سەدان کەس لە شاری بەرشەلۆنە دانسێکی کلتووری کەتەلۆنی وەک پشتگیری بۆ سەربەخۆیی کەتەلۆنیا بەرێوەچوو.

له‌ ئيسپانيا دانسى كه‌لتوورى كه‌تلۆنيا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له‌ ئيسپانيا دانسى كه‌لتوورى كه‌تلۆنيا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

K24 – ھەولێر

لەگەڵ بەردەوامی ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی وڵاتی ئیسپانیا، بە بەشداری سەدان کەس لە شاری بەرشەلۆنە دانسێکی کلتووری کەتەلۆنی وەک پشتگیری بۆ سەربەخۆیی کەتەلۆنیا بەرێوەچوو.

دانسی کلتووری سەردانا، تایبەتە بە کۆتەلۆنیەکان، بەشداربووان دوای دەنگدانیان وەک پشتگیرێک بۆ سەربەخۆیی ھەرێمەکەیان ئەم ئاھەنگەیان ساز کرد.

بردنەوەی زۆرینەی پەرلەمانی ھەرێمەکەیان، رێگە خۆش دەکات بۆ جیا بوونەوەیان لە ئیسپانیا.

گابریل ئوتۆنۆ، فەرمانبەرە و ئاواتی سەربەخۆیی کەتەلۆنیایە و ده‌ڵێت:"ئەگەر ئێمە سەربەخۆ بین، ئیتر خۆمان سیاسەت و بەرنامە و پلانی وڵاتەکەمان دادەرێژین، چونکە من ھیچ کات سیاسەتی مەدریدم بەدڵ نەبووە".

لەناو کەتەلۆنیەکانیشدا، خەڵکانێک ھەن کە لەگەڵ جیابوونەوەی ھەرێمەکەیان نین و دەنگیان بە پارتە دیموکراتەکانداوە.

رۆبێرتۆ گارسیا، قوتابییەکە و لەگەڵ سەربەخۆیی کەتەلۆنیادا نیيە و ده‌ڵێت:"من وەکو ئیسپانیەک و خۆشەویستێکی کەتەلۆنیا، ھیوادارم دیموکراتەکان دەنگی زۆرینە ببەنەوە، ئەو پارتانەی کە ئامانجیانە ئیسپانیا بە گەورەیی و بەھێزی بمێنێتەوە و کەتەلۆنیاش ھەردەم لە پێشکەوتندا بێت".

جياخوازه‌كان بەڵێنی ئەوەیان بە خەڵکی کەتەلۆنیاداوە، ئەگەر لە کۆی ١٣٥ کورسی پەرلەمان، ٦٨ کورسی بەدەست بھێنن، کار بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کەتەلۆنیا دەکەن.

جۆردی ماتاس، پرۆفیسۆری زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی بەرشەلۆنە، بە پێویستی دەزانێ ئیسپانیا دەرفەت بداتە خەڵکی کەتەلۆنیا، له‌مباره‌يه‌وه‌ گوتى: "ئێمە بەرەو ھەڵبژاردنی گشتی ئیسپانیا دەرۆین، دوای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمەکان کە ئێستا به‌ڕێوه‌دەچن زۆرینە و کەمینەی پەرلەمانی دەردەکەوێت، ئەوەی کە جياخوازه‌كان دەیانەوێت شتێکی ئەستەم نیيە بەڵام ده‌بێ کاری بۆ بکرێ، پێویستە حکوومەتی ئیسپانیاش دەرفەتێک بداتە خەڵکی کەتەلۆنیا."

ئه‌مڕۆ بە بەشداری پێنج ملیۆن دەنگدەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چيت و پێشبینی دەکرێت پارتی جياخوازه‌كان زۆرینەی پەرلەمان بە دەست بھێنێت، لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە داوای ریفراندۆم دەکات بۆ سەربەخۆیی کەتەلۆنیا.