کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
يه‌مه‌ن.. هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى ئاهه‌نگێكى بووك گواستنه‌وه ده‌كاته ئامانج و 27 كه‌س ده‌كوژن
فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى له يه‌مه‌ن، ئاهه‌نگێكى بووك گواستنه‌وه بۆردومان ده‌كه‌ن و به‌لاى كه‌مه‌وه 27 كه‌سييان لێدهكوژن.
فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى له يه‌مه‌ن، ئاهه‌نگێكى بووك گواستنه‌وه بۆردومان ده‌كه‌ن و به‌لاى كه‌مه‌وه 27 كه‌سييان لێدهكوژن.
ئاژانسى هه‌واڵى "فرانس پرێس" بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (28.9.2015)، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى، به سه‌رۆكايه‌تى عه‌ره‌بستانى سعووديه، له گوندێكى نزيك به‌نده‌رى موخا له‌سه‌ر ده‌رياى سوور، له باكوورى رۆژئاواى يه‌مه‌ن، ده‌كه‌نه ئامانج و 27 كه‌س له‌و ئاهه‌نگه‌دا به‌هۆى بۆردومانه‌كه كوژران.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له دانيشتووانى ئه‌و گونده به‌و ئاژانسه‌ى راگه‌ياند، كه 27 كه‌س به هۆى بۆردومانه‌كه گيانييان له‌ده‌ستداوه، كه 12 ژن، 8 منداڵ و 7يان پياون.
هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى، له 25ى ئازارى 2015، به سه‌رۆكايه‌تى عه‌ره‌بستانى سعووديه، به‌ناوى عاصفه الحزم، به به‌شدارى هه‌ريه‌ك له وڵاتانى ئيماراتى عه‌ره‌بى، به‌حره‌ين، قه‌ته‌ڕ، كوێت، ئه‌رده‌ن، ميسر، مه‌غريب سوودان و پاكستان پێكهێنرا، توانييان له رێگاى هێرشه ئاسمانييه‌كان، هاوكارى هێزى سه‌ربازى حكومه‌تى يه‌مه‌ن بكه‌ن و به‌شێكى زۆرى پارێزگاكانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حووسييه‌كان كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.