چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو 8 چه‌كدارى داعش له‌ روتبه‌ ده‌ڕفێنن

به‌رپرسێكى ئه‌منى پارێزگاى ئه‌نبار رايگه‌ياند، چه‌ند چه‌كدارێك كه‌ جلوبه‌رگييان هاوشێوه‌ى داعش بووه‌، 8 چه‌كدارى رێكخراوه‌كه‌يان له‌ رۆژئاواى ئه‌نبار رفاندووه‌.

چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو 8 چه‌كدارى داعش له‌ روتبه‌ ده‌ڕفێنن
چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو 8 چه‌كدارى داعش له‌ روتبه‌ ده‌ڕفێنن

K24 – هه‌ولێر

به‌رپرسێكى ئه‌منى پارێزگاى ئه‌نبار رايگه‌ياند، چه‌ند چه‌كدارێك كه‌ جلوبه‌رگييان هاوشێوه‌ى داعش بووه‌، 8 چه‌كدارى رێكخراوه‌كه‌يان له‌ رۆژئاواى ئه‌نبار رفاندووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (28.9.2015)، چه‌ند چه‌كدارێك كه‌ جلوبه‌رگييان هاوشێوه‌ى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى داعش، بووه‌، هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر چه‌ند چه‌كدارێكى ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ گه‌ڕه‌كى ئينتيسارى رۆژهه‌ڵاتى شارى روتبه‌ و 8 چه‌كدارييان لێ ده‌ڕفێنن.

ئه‌و به‌رپرسى كه‌ نه‌يويستووه‌ ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت، راشيگه‌ياند: "دووه‌مين جاره‌ رووداوى له‌م شێوه‌يه‌ رووده‌دات، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ رۆژئاواى شارى روتبه‌، 5 چه‌كدارى داعش، له‌لايه‌ن گروپێكى چه‌كدارييه‌وه‌ رفێنران".

قه‌زاى روتبه‌، سه‌ر به‌ پارێزگاى ئه‌نباره‌و ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاواى به‌غدا و 420 كليۆمه‌تر لێيه‌وه‌ دووره‌.