کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى ئاهه‌نگێكى بووك گواستنه‌وه بۆردومان ده‌كات
به‌هۆى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى بۆ سه‌ر يه‌مه‌ن، زياتر له 70 كه‌س، له ئاهه‌نگێكى بووك گواستنه‌وه‌دا، كوژران.
K24 – هه‌ولێر
به‌هۆى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى بۆ سه‌ر يه‌مه‌ن، زياتر له 70 كه‌س، له ئاهه‌نگێكى بووك گواستنه‌وه‌دا، كوژران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (28.9.2015)، ئاژانسى هه‌واڵى "فرانس پرێس"، له زارى سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ناوچه‌كه بڵاويكرده‌وه، به‌هۆى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى، به سه‌رۆكايه‌تى عه‌ره‌بستانى سعووديه، كه ئاهه‌نگێكى بووك گواستنه‌وه له باكوورى رۆژئاواى يه‌مه‌مه‌نى كردووه‌ته ئامانج، به‌لاى كه‌مه‌وه 70 كه‌س كوژراون، كه زۆربه‌يان ژن و منداڵن.
سه‌رچاوه‌كه گوتيشى، فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى، دوو جار به‌سه‌ر ئاسمانى ناوچه‌كه‌دا سووڕانه‌وه و دواتر شوێنى ئاهه‌نگى بووك گواستنه‌وه‌كه‌يان كرده ئامانج و ده‌ستييان به بۆردومان كردنى شوێنه‌كه كرد.
سه‌باره‌ت به ئامارى كوژراوانيش، سه‌رچاوه‌كه گوتى، به‌لاى كه‌مه‌وه 70 كه‌س كوژراون، كه 50 ژن و 12 منداڵ و 8 پياون.
گونده‌كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى ئه‌لواحيجه‌ى نزيك به‌نده‌رى موخا له پارێزگاى ته‌عز و له مانگى ئازارى 2015ه‌وه له‌لايه‌ن چه‌كداره حووسييه‌كانه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه.
هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى، له 25ى ئازارى 2015، به سه‌رۆكايه‌تى عه‌ره‌بستانى سعووديه، به‌ناوى عاصفه الحزم، به به‌شدارى هه‌ريه‌ك له وڵاتانى ئيماراتى عه‌ره‌بى، به‌حره‌ين، قه‌ته‌ڕ، كوێت، ئه‌رده‌ن، ميسر، مه‌غريب سوودان و پاكستان پێكهێنرا، توانييان له رێگاى هێرشه ئاسمانييه‌كان، هاوكارى هێزى سه‌ربازى حكومه‌تى يه‌مه‌ن بكه‌ن و به‌شێكى زۆرى پارێزگاكانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حووسييه‌كان كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.