کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
لاڤرۆڤ: پێكهێنانى لێژنه‌ى هه‌واڵگرى هاوبه‌ش ته‌نيا بۆ ئاڵگۆڕكردنى زانيارييه
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، رايده‌گه‌يه‌نێت كه پێكهێنانى لێژنه‌ى هه‌واڵگرى هاوبه‌ش له شارى به‌غدا ته‌نيا بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری ھەواڵگریە لەسەر چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)ــه.
K24 – ھەولێر
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، رايده‌گه‌يه‌نێت كه پێكهێنانى لێژنه‌ى هه‌واڵگرى هاوبه‌ش له شارى به‌غدا ته‌نيا بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری ھەواڵگریە لەسەر چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)ــه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (28.9.2015)سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ جۆن كێری، وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ريكا رایگەیاند: "پێكھێنانی لێژنه‌ى هه‌واڵگرى هاوبه‌ش له‌نێوان وڵاتانى عێراق، سووريا، ئێران، رووسيا، ته‌نيا بۆ به‌مه‌به‌ستى رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى رێكخراوی داعشە و زانیاری ھەواڵگری لەنێوان ئەو چوار وڵاتەدا، ئاڵوگۆری پێدەكرێت".
هه‌ر له‌و كۆنگره‌يه‌دا جۆن كێريش گوتى: "لەسەر ھەموو وڵاتان پێویست بوو، ھەوڵەكانیان لە دژی چەكدارانی داعش یەك بخەن، بەڵام تاوەكوو ئێستا رووینەداوە".
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندبوو كە عێڕاق، سووریا، ئێران و رووسیا، سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی زانیاری ھەواڵگری لەسەر داعش، گەیشتوونەتە رێككەوتن.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.