کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هاووڵاتيانى عێراق بۆ ژيانێكى باشتر كۆچ ده‌كه‌ن
سه‌دان هاووڵاتی عێراقی له پێناو ژیانێكی باشتر، خه‌ون به كۆچكردنه‌وه ده‌بینن و مه‌رجه‌عیه‌تى شیعه‌ش داوایان لێ ده‌كات كه كۆچ نه‌كه‌ن و شه‌ڕی داعش بكه‌ن.
K24 – ھەولێر
سه‌دان هاووڵاتی عێراقی له پێناو ژیانێكی باشتر، خه‌ون به كۆچكردنه‌وه ده‌بینن و مه‌رجه‌عیه‌تى شیعه‌ش داوایان لێ ده‌كات كه كۆچ نه‌كه‌ن و شه‌ڕی داعش بكه‌ن.
به هۆی شه‌ڕی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ داعش و زه‌قبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و چه‌ندان كێشه‌ی دیكه، به سه‌دان گه‌نج له شاره‌كانی به‌سره و به‌غدا و كه‌ربه‌لا، به گووته‌ی خۆیان چیتر ناتوانن به‌رگه‌ی ئه‌م ڕه‌وشه بگرن و ده‌خوازن كه كۆچ بۆ شوێنێكی باشتر بۆ ژیان بكه‌ن.
له نێو ئه‌و گه‌نجانه‌دا كه ده‌یه‌وێت خۆیی بگه‌ینێت به كاروانی گه‌نجانی كۆچكردوو، سه‌یف داوودی ته‌مه‌ن 27 ساڵه، ئه‌و خاوه‌نی دوكانێكی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی كاره‌باییه، به‌ڵام هه‌ر ده‌یه‌وێت كۆچ بكات و ده‌ڵێت: "من ئه‌ندازیارم. دامه‌زراندن نیيه، ناچاربووم ئه‌م دوكانه بكه‌مه‌وه، بازاڕیش نيیه، بۆیه من و خانه‌واده‌كه‌م بڕیارمان داوه كه وڵات جێبهێڵین و به دوای وڵاتێكی دیكه‌دا بگه‌ڕێین".
ئه‌و شه‌پۆڵه‌ی كۆچی عێراقییه‌كان، كاردانه‌وه‌ی له لای مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه دروست كرد، و تاوه‌كو كار گه‌یشته‌وه ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌عیه‌ت له گووتاری هه‌ینی، تكا له گه‌نجه‌كان بكات كه وڵات جێنه‌هێڵن و شه‌ڕی داعش بكه‌ن.
به‌ڵام پێناچێت، ئه‌و داوایه‌ی مه‌رجه‌عیه‌ت، هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر شه‌پۆڵی كۆچی گه‌نجان هه‌بێت و ئه‌وه‌تا به گووته‌ی كارمه‌ندێكی هێڵی ئاسمانی عێراقی، هاووڵاتی هه‌یه به بڕی 2 هه‌زار دۆلار پلیت ده‌بڕێت ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ره‌وشه رزگاری ببێت و ده‌ڵێت: "هێڵی ئاسمانی عێراقی چوونی قه‌ده‌غه كردووه بۆ هاووڵاتیان، به‌ڵام هێڵی ئاسمانی توركی بۆ زیادكردنی داهاته‌كانی پلیتی چوونی هه‌یه و نرخه‌كه‌ی له 900 دۆلار تا 2 هه‌زار دۆلار ده‌چێت".