کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
گه‌وره‌ترين مزگه‌وت له له‌نده‌ن ده‌سووتێت
دوو هه‌رزه‌كار به‌تۆمه‌تى سووتاندنى مزگه‌وتيك له له‌نده‌ن ده‌ستگير ده‌كرێن.
K24 – ھەولێر
دوو هه‌رزه‌كار به‌تۆمه‌تى سووتاندنى مزگه‌وتيك له له‌نده‌ن ده‌ستگير ده‌كرێن.
دوێنێ يه‌كشه‌ممه (27.9.2015) پۆليسى به‌ريتانيا رايگه‌ياند: "گه‌وره‌ترين مزگه‌وت له له‌نده‌ن سووتێنرا و رووداوەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە, ته‌نيا زیانی بە مزگەوتەکە گەیاندووە، به‌و هۆيه‌وه دوو گەنج کە تەمەنیان لە نێوان ١٤ بۆ ١٥ ساڵییە, به‌تۆمه‌تى سووتاندنى ئه‌و مزگه‌وته ده‌ستبه‌سه‌ركراون، چونكه به‌مه‌به‌ست ئه‌و كاره‌يان ئه‌نجامداوه".
فیلیب مۆرتۆن، به‌رپرسی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاری له‌نده‌ن، ئاماژه به‌وه‌دا: "به‌هۆى فراوانبوونى ئاگره‌كه و چڕى دووكه‌ڵه‌كه‌ى چه‌ند هاووڵاتیه‌ك به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بۆ نه‌خۆشخانه گواسترانه‌وه".
مزگەوتی بەیتول فتوح کە سەر بە تایفەی ئەحمەدییە و بە گەورەترین مزگەوت لە سەر ئاستی ئەوروپا دادەندرێت و دەکەوێتە ناوچەی مۆردن لە شاری لەندەن.