کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى پێشووى فه‌ره‌نسا وه‌ك خۆبه‌خش دێنه ريزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان
ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى پێشووى فه‌ره‌نسا، له دهستپێشخهرييهكدا، په‌يوه‌ندييه‌كان به ريزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه كرد، بۆ ئه‌وه‌ى هاوشانى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"، بجه‌نگن.
K24 - هه‌ولێر
ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى پێشووى فه‌ره‌نسا، له دهستپێشخهرييهكدا، په‌يوه‌ندييان به ريزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه كرد، بۆ ئه‌وه‌ى هاوشانى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"، بجه‌نگن.
هه‌فته‌ى رابردوو، سه‌رچاوه هه‌واڵييه‌كانى فه‌ره‌نسا رايانگه‌ياند، ئه‌و سه‌ربازانه له‌سه‌ر داواى خۆيان په‌يوه‌ندييان به هێزى پێشمه‌رگه‌وه كردووه.
ئه‌و گروپه سه‌ربازه، پێشووتر له ريزى سوپاى فه‌ره‌نسا له ژێر ناوى تيمى "تاسك فۆرس لاڤيێت"، له دژى تاڵيبان له ساڵه‌كانى 2009-2012، جه‌نگاون.
ته‌مه‌نى ئه‌ندامانى گروپه‌كه، له‌نێوان 25-55 ساڵيدايه، كه پێشووتر له ناوچه‌كانى جه‌نگ له عێراق و ئه‌فغانستاندا بوونه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ههندێكييان به‌شدارييان له هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگيركردنى چه‌ته ده‌رياييه‌كانى سۆماڵ‌دا كردووه.
يه‌كێك له‌و سه‌ربازانه كه نه‌يويستووه ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت، به رۆژنامه‌گه‌ى لۆفيگارۆى فه‌ره‌نسايى راگه‌ياندووه، كه ئه‌زموونى سه‌ربازى خۆيان بخه‌نه خزمه‌تى پێشمه‌رگه و ئاماده‌شن مه‌شقى سه‌ربازى و ته‌كنيكى و پلانى سه‌ربازى، به هێزى پێشمه‌رگه بكه‌ن.
له ژێر كاريگه‌رى چيدابوونه؟
رۆژنامه‌ى لۆفيگارۆ، لێدوانێكى يه‌كێك له‌و سه‌ربازانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و گوتوويه‌تى: "پاڵنه‌رى سه‌ره‌كى بۆ راگه‌ياندنى ئه‌و دهستپێشخهرييهمان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ساڵانه‌ى له ريزى سوپاى فه‌ره‌نسا خزمه‌تمان كردووه".
گوتيشى: "پێشتر گرته‌ى ڤيديۆيى رێكخراوه جيهادييهكانمان بينيوه به‌ر له‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى دابمه‌زرێنن، بۆيه ئێمه ده‌زانين كه ئه‌وان تاوانى زۆرييان ئه‌نجامداوه".
راشيگه‌ياند: "هه‌ر ئه‌و پاڵنهرهبوو واى له ئێمه كرد به‌ده‌ست به‌ستراوى دانهنيشين".
بيرۆكه‌ى شه‌ڕكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌وان، به پێى لێدوانى ئه‌و سه‌ربازه، له‌نێوان كۆمه‌ڵێك له هاوڕێ جه‌نگاوه‌ره‌كانى له حوزه‌يرانى 2015 باسكراوه، باسكردنى بيرۆكهكهش له كاتى كۆتايى هێنانى خزمه‌تى سه‌ربازى يه‌كێك له هاوڕێكانى بووه، كه به ئه‌ركێكى مرۆيى له‌گه‌ڵ هێزێكى 120 پێشمه‌رگه‌يى له كوردستان بووه‌و به هه‌ستى مرۆڤايه‌تى ئه‌و هێزه كوردييهو خه‌ڵكى كوردستان سه‌رسام بووه.
ئه‌و سه‌ربازه فه‌ره‌نساييه كه ته‌مه‌نى 25 ساڵ ده‌بێت، ده‌شڵێت: "له سه‌ره‌تادا گفتوگۆكان له‌سه‌ر تۆڕ كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يس بووك، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسى كورده كرد، كه سه‌ركردايه‌تى تيمه 120 پێشمهرگهييه ده‌كرد، باسى هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهاتهكانمان كرد، به‌تايبه‌تيش ئه‌زموونى سه‌ربازانى فه‌ره‌نسايى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر".
ئه‌و سه‌ربازه فه‌ره‌نساييه به‌و به‌رپرسه كورده‌ى راگه‌ياندووه: "وڵاته‌كه‌تان له‌لايه‌ن تيرۆريستانهوه كراوه‌ته ئامانج، هه‌رچه‌نده هێرشى تيرۆريستان گه‌يشتووه‌ته خاكى فه‌ره‌نسا، به‌ڵام پێويسته بۆ هه‌موو جيهان بسه‌لمێنين هاووڵاتييانى فه‌ره‌نسا وه‌كو ئه‌و جيهادييه فهرهنساييانه نين كه له ريزه‌كانى چه‌كدارانى داعشدان و ژماره‌يان له‌نێوان 1000-1200 كه‌س ده‌بێت".
باكگراوندى سياسى و ئايينى ئه‌و گروپه چييه؟
ئه‌و سه‌ربازه به رۆژنامه‌ى "لۆفيگارۆ"ى راگه‌ياندووه: "ئه‌و گروپه سه‌ربازه هيچ پاڵنه‌رێكى ئايينى يان سياسى كاريگه‌رى لهسهرييان نييه"، ئاماژه‌شى به ئايينى سه‌ربازه‌كان كرد و گوتى "ئايينى سه‌ربازه‌كانمان بريتييه له كريستيان، جووله‌كه، موسڵمان و بێباوه‌ڕ، له ريزى ئه‌و سهربازانهشدا هه‌ن كه باوكن وخێزان و منداڵهكانييان به‌جێده‌هێڵن و دێنه ريزه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه، ههندێكشيان مۆڵه‌تى به‌بێ مووچه له كاره‌كه‌ى وه‌رده‌گرێت، له‌وه‌ش زياتر، سه‌ربازمان هه‌يه كه ده‌ست له كاره‌كه‌ى هه‌ڵده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌ركه به‌جێ بگه‌يه‌نێت".
به گوێره‌ى ئه‌و زانيارييه‌كانى كه ئاژانسى "فرانس 24"، بڵاويكردوونه‌ته‌وه، ئه‌و گرووپه سه‌ربازه هه‌ڵمه‌تێكى كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و هاوكارييان له‌سه‌ر تۆڕى ئينته‌رنێت راگهياندووهو له چه‌ند رۆژێكى كه‌مدا، زياتر له 25 هه‌زار يۆرۆيان كۆكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌لوپه‌ل و پێداويستى ئه‌و ئه‌ركه نوێيه‌ى پێ دابينبكه‌ن".
له قۆناغى يهكهميشدا، سێ گروپ له‌و كۆمه‌ڵه سه‌ربازه گه‌يشتوونه‌ته كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى شوێن و جێگاى پێويست بۆ سه‌ربازه‌كانى ديكه‌ى هاوڕێيان دابين بكه‌ين و له‌ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌يه‌كدا، بتوانن پێشوازييان لێ بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده هيچ ياسايهكى فه‌ره‌نسا رێگا به شه‌ڕكردن نادات له ده‌ره‌وه‌ى خاكى فه‌ره‌نسا، به‌ڵام له ساڵى 2013ه‌وه، به‌گوێره‌ى ياسايه‌ك كه له په‌رله‌مانى فه‌ره‌نسا ده‌رچووه، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و شه‌ڕكردنه هيچ پاڵنه‌رێكى ماددى، ياخود له به‌رانبه‌ر بڕێك پاره‌دا نه‌بێت، رێگا پێدراوه، ئه‌و كۆمه‌ڵه سه‌ربازه‌ش رايانگه‌ياندووه، كه وه‌ك كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خش ئه‌و ئه‌ركه بهجێدهگهيهنن.
بۆچى ده‌يانه‌وێ پاڵپشتى كوردان بكه‌ن؟
له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى كوردستان و چوونه ريزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، له برى سووريا، بۆ شه‌ڕكردن له دژى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"، بهراء ميخايل، توێژه‌ر له پرسه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له زانكۆى سان لويس له مهريد، گوتى: "فه‌ره‌نسا به‌وه ناسراوه كه په‌يوه‌ندييه به‌هێزى كوردستاندا هه‌يه و پهيوهندييهكهيان مێژوويه‌كى دوور‌و درێژه، ئه‌وه‌ش كاريگه‌رى له‌سه‌ر پێشخستنى هاريكارييهكانى نێوانييان هه‌يه".
ميخائيل له لێدوانه‌كه‌يدا بۆ "فرانس 24" گوتى: "پاريس ده‌يه‌وێت هاوكارى كوردان بكات، سه‌ره‌ڕاى توانا و شارهزاييان له جوگرافياى ناوچه‌كه، به‌ڵام كورد هه‌وڵده‌دات كه وڵاتێكى وه‌ك فه‌ره‌نسا به‌شدارى له ستراتيژيه‌تى شه‌ڕ له دژى ده‌وڵه‌تى ئيسلاميدا بكات، بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا، به‌رگرى له تايبهتمهندييه سياسى و ئيدارييه‌كان بكات، به‌تايبه‌تيش ئه‌گه‌ر ئه‌و بيرۆكه‌يه له رێگاى نه‌ته‌وه يهكگرتووهكانهوه بێت".
حكومه‌ت له‌ژێر گوشارى راى گشتييدايه
پێده‌چێت حكومه‌تى فه‌ره‌نسا، خۆى له‌ژێر گوشارێكى زۆرى راى گشتييدا ببينێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى پاڵ به حكومه‌ته‌وه بنێت، هێرشى زه‌مينى بكاته سه‌ر ده‌وڵه‌تى ئيسلامى، ئه‌وه‌ش لهمدواييانه له پراسييهكدا ده‌ركه‌وت، كه رۆژنامه‌ى "لۆجۆرنال دو ديمۆنچ" ئه‌نجاميدابوو.
له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌يدا، بۆ "فرانس 24" بهراء ميخائيل، ده‌ڵێت: "راى گشتى فه‌ره‌نسا، كاريگه‌رى له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌بێت له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تى ئيسلامى، به‌تايبه‌تى دۆسيه‌ى سووريا، به‌ڵام به‌ر له هه‌موو شتێك، زياتر په‌يوه‌ندى به دۆخى نێوخۆيى و سياسى فه‌ره‌نساوه هه‌يه، ئه‌گه‌ر قه‌يرانى په‌نابه‌ران له‌سه‌ر يه‌كێتى ئه‌وروپادا نه‌با، فه‌ره‌نسا چاوى به سياسه‌ته‌كانيدا نهدهخشاندهوه، كه پێشووتر له به‌رانبه‌ر دۆسيه‌ى سووريا و ده‌وڵه‌تى ئيسلامى هه‌يبوو، هه‌ر هيچ نه‌بێت، به‌و شێوه‌يه خێرا نه‌ده‌بوو، هه‌روه‌ها له‌و رێگايه‌وه فه‌ره‌نسا ده‌يه‌وێت بيسه‌لمێنێت كه هێزێكى كارايه و ده‌توانێت له‌سه‌ر په‌تى وڵاته زلهێزه‌كان يارى بكات، كه ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى سه‌ركردايه‌تى ده‌كات".