کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
توركيا ئاماده‌يه كار بۆ قۆناغى گواستنهوهكى سووريا بكات
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا رايگه‌ياند، له پێناو گه‌يشتن به قۆناغى چاره‌سه‌رى پرسى سووريا، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه كار له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتێكدا بكات، ته‌نانه‌ت رووسياش.
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا رايگه‌ياند، له پێناو گه‌يشتن به قۆناغى چاره‌سه‌رى پرسى سووريا، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه كار له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتێكدا بكات، ته‌نانه‌ت رووسياش.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه (28.9.2015)، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا رايگه‌ياند، چاره‌سه‌ركردنى پرسى سووريا و له‌ناوبردنى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"، ئاماده‌ين كار له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتێكدا بكه‌ين، ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاته ئه‌گه‌ر رووسياش بێت.
له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، ئۆغلو بۆ رۆژنامه‌وانان گوتى: "ئه‌وه ئێستا پێويستمانه هاوكارى هه‌موو وڵاتانه به رووسياشهوه، بۆ ئه‌وه‌ى قۆناغى گواستنهوهيى له سووريا ده‌سپێ بكه‌ين، به شێوازێكى ئاشتييانه".
گوتيشى: "له سوورياى نوێ‌دا، هيچ شوێنێك نه بۆ ئه‌سه‌د، نه بۆ داعش هه‌يه".
له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى سووريا، توركيا كه دراوسێى ئه‌و وڵاته‌يه، وه‌ك به‌رهه‌ڵستكارى رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د ده‌رده‌كه‌وێت و هاوكارى سه‌ربازى گروپه چه‌كداره ئۆپۆزيسيۆنه‌كانى ئه‌و وڵاته ده‌كات و تۆمه‌تى به‌رده‌وامى توندوتيژييهكانيش ده‌خاته پاڵ ئه‌سه‌د.