کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئۆباما هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د
سه‌رۆكى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، به‌توندى هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا و به‌سته‌مكار ناوى ده‌بات.
K24 – ھەولێر
سه‌رۆكى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، به‌توندى هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا و به‌سته‌مكار ناوى ده‌بات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (28.9.2015) باراک ئۆباما، سه‌رۆكى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، لە له‌گوتارێكدا لە میانەی حەفتاھەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرانبەر سەرکردەی وڵاتانی جیھان، رەخنەی لە ئەسەد گرت و تۆمەتباری کرد بەوەی بە بۆمب ھێرشی كردووه‌ته سەر ژن و منداڵی بێ تاوان، کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا: "خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات لەلایەن ئەسەدەوە، بووە ھۆی دروستبوونی بۆشایی سیاسی و ئەمنی لە سووریا، گرووپە تیرۆریستیيەکان ئەو ھەلەیان قۆستەوە و دەرئەنجامەکەی قەیرانی کۆچبەری لێکەوتەوە کە ئێستا ھەموومان بە دەستیەوە دەناڵێنین".
ئۆباما، ھۆشداری دایە سەرکردەی وڵاتانی جیھان، ئەگەر پێکەوە کارنەکەن بۆ چارسەری کێشەکان ئەوا ھەموان باجی درەئەنجامە خراپەکان دەدەین.