کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پاڵێوراوێكى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا: سووريا بۆ رووسيا و عێراق بۆ ئێمه
پاڵێوراوێكى كۆمارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، له به‌رانبه‌ر قه‌يرانه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌تايبه‌تى عێراق و سووريا رايده‌گه‌يه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ رووسيادا هاوئامانجين، با سووريا بۆ ئه‌و بێت و عێراقيش بۆ ئێمه.
K24 – هه‌ولێر
پاڵێوراوێكى كۆمارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، له به‌رانبه‌ر قه‌يرانه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌تايبه‌تى عێراق و سووريا رايده‌گه‌يه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ رووسيادا هاوئامانجين، با سووريا بۆ ئه‌و بێت و عێراقيش بۆ ئێمه.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌م (28.9.2015)، دۆناڵد ترامپ، پاوڵێوراوى كۆمارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆ هه‌ڵبژاردنى 2016، له چاوپێكه‌وتنێكدا له به‌رنامه‌ى 60 خوله‌كى كه‌ناڵى "CNN"ى ئهمهريكايى رايگه‌ياند: "ئامانجمان له‌ناوبردنى داعشه، رووسياش به هه‌مان شێوه، كه‌واته با لێگهڕێين رووسيا ئه‌و كاره له سووريادا بكات و خۆشمان له عێراق ده‌يكه‌ين".
ترامپ له به‌رنامه‌كه‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه به هۆكارى ئه‌وه بدات كه بۆچى عێراق له سووريا جياوازه، گوتى: "بارودۆخى عێراق جياوازه له‌گه‌ڵ سووريا، ئێمه سه‌ربازى وڵاته‌كه‌مان له‌نێو خاكى عێراقدا بڵاوه پێده‌كه‌ين و خۆمان داعش لهناودهبهين".
لێدوانه‌كانى دۆناڵد ترامپ له‌كاتێكدايه، كه ناوه‌ندى سياسى ئه‌مه‌ريكا، نيگهرانييهكى زۆر به‌خۆوه ده‌بينێت، به‌تايبه‌تى له‌دواى زيادبوونى جموجۆڵى سه‌ربازى رووسيا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌تايبه‌تيش سووريا.
دۆناڵد ترامپ، ملياردێرێكى ئه‌مه‌ريكايه و پاڵێوراوى كۆمارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكايه بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو كه بڕياره له 2016 ئه‌نجام بدرێت.
ترامپ له دايكبووى ساڵى 1946هو پێشووتريش پێشكه‌شكارى ته‌له‌فزيۆنى بووه، به لێدوانه سه‌ير و سه‌مه‌ره‌كانى به‌ناوبانگه، هه‌ندێكجار زۆر به روونى ئاماژه به ئامانجه‌كانى داهاتووى ئه‌مه‌ريكا ده‌كات له جيهان و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، جياواز له به‌رپرسانى پێشووى ئه‌مه‌ريكا، كه به‌و روونييه ئاماژه‌يان به‌و ئامانجانه نه‌كردووه، به‌تايبه‌تيش هه‌ڵوێسته‌كانى ئه‌مه‌ريكا، له به‌رانبه‌ر وڵاتانى عه‌ره‌بستانى سعووديه، عێراق، رووسيا و سووريا.