کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
دهيڤد كاميرۆن: سازش له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ناكه‌ين
سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا رايده‌گه‌يه‌نێ كه له داهاتووى سووريادا هيچ شوێنێك بۆ به‌شار ئه‌سه‌د نييه، و به‌هيچ شێوه‌يه‌ك پشتگيرى ناكه‌ين له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه.
K24 – ھەولێر
سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا رايده‌گه‌يه‌نێ كه له داهاتووى سووريادا هيچ شوێنێك بۆ به‌شار ئه‌سه‌د نييه و به‌هيچ شێوه‌يه‌ك پشتگيرى ناكه‌ين له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه.
دوێنێ يه‌كشه‌ممه (27.9.2015) ماڵپه‌ڕى "بى بى سى عه‌ره‌بى" بڵاويكردووه‌ته‌وه: "دهيڤد کامیرۆن، سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا لە چاوپێکەوتنێکدا، لە نیویۆرک دووپاتيكردووه‌ته‌وه، سووریاێکی بێ داعش و بێ ئەسەدیان دەوێت، چونکە ھەبوونی ھەر یەک لەوانە لە بەرژەوەندی خەڵکی سووریا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا نيیە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: "ھێرشەکانیان دژی داعش بەردەوام دەبن، دوای نەمانی شەڕ، دەبێ دەسەڵات لە ئەسەدەوە بگوازرێتەوە بۆ کەسێکیتر، رەتیکردەوە شازشیان لەسەر مانەوەی سەرۆکی سووریا کردبێت".
ئەو قسانه‌ى دەیڤد کامیرۆن، لەکاتێکدایە کە سەرۆکی پارتی کرێکارانی ئۆپۆزیسۆنی وڵاتەکەی، لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکاندا رایگەیاند بوو، بەریتانیا و ئه‌مه‌ريكا رێککەوتوون دوای شه‌ڕى داعش، بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا بۆ ماوەیەکی کاتی لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.