کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
لوبنان.. ڕۆژنامه‌وانێك له‌سه‌ر پرسی تیرۆركردنی حه‌ریری دادگایی ده‌كرێ
دادگاى لێكۆڵێنه‌وه له تيرۆركردنى رهفيق حه‌ريرى كچه رۆژنامه‌وانێكى لوبنانى به 10 هه‌زار يۆرۆ سزا ده‌دات.
K24 – هه‌ولێر
دادگاى لێكۆڵێنه‌وه له تيرۆركردنى رهفيق حه‌ريرى كچه رۆژنامه‌وانێكى لوبنانى به 10 هه‌زار يۆرۆ سزا ده‌دات.
دواى ئه‌وه‌ى كرما ئهلخهيات، كچه رۆژنامه‌وانى لوبنانى و جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كارگێڕى كه‌ناڵى "ئهلجهديد"ى لوبنانى، دادگاى لێكۆڵينه‌وه‌ى له دۆسيه‌ى تيرۆركردنى "رهفيق حه‌ريرى" به "بێرێز" ناوبرد، دادگاكه به بڕى 10 هه‌زار يۆرۆ سزاى ئه‌و كچه رۆژنامه‌نووسه‌ى دا.
دادگاكه ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ى به پێشێلكردنى ياساكانى رۆژنامه‌وانى و بێرێزيكردن به دادگا تۆمه‌تبار كرد.
لاى خۆيشيه‌وه كرما ئهلخهيات ، سزادانهكهى له‌لايه‌ن دادگاى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه به "هێرشكردنه سه‌ر ئازادى رۆژنامه‌وانى" له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
پێشووتر له ساڵى 2005 دادگاى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌و كچه رۆژنامه‌وانه‌ى به بڵاوكردنه‌وه‌ى راپۆرتێكى ڤيديۆيى تۆمه‌تبار كردبوو، به گوته‌ى دادگاكه ده‌توانرێت "وێنه‌ى گهواهيدهرانى كه‌يسى تيرۆركردنى رهفيق حه‌ريرى" له رێگاى راپۆرتهكهوه بناسرێنه‌وه.
نوێنه‌رى داواكارى دادگاكه‌ش، سلۆبۆدان زيسفيچ، داواى به‌ندكردن بۆ ماوه‌ى ساڵێك و سزادانى ئه‌و كچه رۆژنامه‌وانه‌ى به بڕى 112 هه‌زار دۆلار ده‌كرد.
زيسفيچ، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان رايگه‌ياند: "ئه‌و خانمه رۆژنامه‌وانه له كاره‌كه‌ى په‌شيمان نه‌بوو".
رهفيق حه‌ريرى له دايكبوونى ساڵى 1944، 43يه‌مين سه‌رۆك وه‌زيرانى لوبنان بوو، رۆڵێكى گه‌وره‌ى له دامركاندنه‌وه‌ى شه‌ڕى ناوخۆى لوبناندا هه‌بوو.
كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى رهفيق حه‌ريرى له‌گه‌ڵ 21ى كه‌سى ديكه، له پاسه‌وانه‌كانى، له كرده‌وه‌يه‌كى تيرۆريستيدا و ته‌قينه‌وه‌يه‌كى به‌هێز، له ناوه‌ڕاستى بهيروتى پايته‌ختى لوبنان، له رۆژى 14ى شوباتى 2005، تيرۆر كران و دادگاى نێوده‌وڵه‌تيش لهرێگاى نه‌ته‌وه يهكگرتووهكانهوه، ده‌ستى به لێكۆڵينه‌وه له كه‌يسه‌كه كردووه.