کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌رۆكی فەڕەنسا پشتگیری دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام ده‌كات له سووریا
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا پشتگیری دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری سووریا ده‌كات و ده‌ڵێ جێی گفتوگۆكردنه.
K24- هه‌ولێر
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا پشتگیری دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری سووریا ده‌كات و ده‌ڵێ جێی گفتوگۆكردنه.
دوێنێ دووشه‌ممه فڕانسوا ھۆڵاند، سەرۆكی فەڕەنسا، لە شاری نیۆیۆڕك، له باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كرگتووه‌كان رایگەیاند كە وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌ی توركیا ده‌كات كه بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری سووریا ڕایانگه‌یاندبوو.
توركیا و هه‌ندێك له ئۆپۆزسیۆنی سووریا، پێشنیازی ناوچه‌یه‌كی ئارامیان كردووه و داویانه‌ته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه تێیدا به‌پێی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی هه‌موو كارێكی سه‌ربازی و جوڵه‌یه‌كی ئاسمانی قه‌ده‌خه ده‌كرێت و سنووره‌كانی توركیاش ده‌پارێزێت.
هۆلاند هه‌ر له میانی لێدوانه‌كانیدا كه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له په‌راوێزی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كرگتووه‌كان ئه‌نجامی دابوو گوتیشی: "لۆران فابیۆس (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا) توێژینه‌وه له‌سه‌ر سنووری ئه‌و ناوچه‌یه و چۆنییه‌تی پاراستنی ده‌كات". ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دانانی ئه‌و ناوچه ئارامه ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سوورییانه‌ی به‌ره‌و ئه‌وروپا هاتوون".
هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌شێ ئه‌م پێشنیازه بكرێته نێو بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌و ناوچه‌یه بدرێت".
دوێنێ دووشه‌ممه (28.9.2015) دانیشتنی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به به‌شداری زۆرینه‌ی سه‌رۆكه‌كانی دونیا له نیویۆڕۆك ده‌ستی پێ كرد. دانیشتنی ئه‌م جاره‌ی كۆمه‌ڵه‌كه گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چونكه زۆرینه‌ی بابه‌ته‌كانی تێیدا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێ، سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌و وڵاتانه‌یه.