کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پارتى دروستكردنى په‌يكه‌ر بۆ مسته‌فا بارزانى ره‌ت ده‌كاته‌وه
نووسينگهى پارتى ديموكراتى كوردستان، رايده‌گه‌يه‌نێ كه دروستكردنى په‌يكه‌ر بۆ مسته‌فا بارزانى له رێبازى بارزانيدا نييه.
K24 – ھەولێر
نووسينگهى پارتى ديموكراتى كوردستان، رايده‌گه‌يه‌نێ كه دروستكردنى په‌يكه‌ر بۆ مسته‌فا بارزانى له رێبازى بارزانيدا نييه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (29.9.2015) كیفاح مه‌حموود، راوێژكاری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، به (K24) گوت: "مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان، ره‌تيكردووه‌ته‌وه كه پهيكهريك بۆ مسته‌فا بارزانى نه‌مر، له شارى به‌غدا دروست بكرێت، پێى وايه له بڕى دروستكردن و دانانی په‌یكه‌ر، رێبازی بارزانی نه‌مر له قووڵكردنه‌وه‌ی به‌ها مرۆییه‌كان، رۆحیه‌تی نیشتیمانی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و لێبوورده‌یی له نێوان پێكهاته‌كاندا، په‌يڕه‌و بكرێت".
ماوه‌يه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ندێ له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌هایان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه گوایه لقی پێنجی پارتیی دیموكراتی كوردستان نیازی هه‌یه، په‌یكه‌رێك بۆ مسته‌فا بارزانیی نه‌مر له شارى به‌غداى پايته‌خت دروست بكات، به‌ڵام نووسينگهى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان ره‌زامه‌ندى ره‌تى كرده‌وه.