کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووسيا بڕيارى هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر داعش تاووتوێ ده‌كات
سه‌رۆكى رووسيا رايده‌گه‌يه‌نێت، وڵاته‌كه‌ى بڕيارى وه‌شاندنى گورزى ئاسمانى بۆ سه‌ر داعش تاووتوێده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى هاوكارى بكه‌ن يان نا.
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكى رووسيا رايده‌گه‌يه‌نێت، وڵاته‌كه‌ى بڕيارى وه‌شاندنى گورزى ئاسمانى بۆ سه‌ر داعش تاووتوێده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى هاوكارى بكه‌ن يان نا.
دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، ڤلاديمێر پوتين، سه‌رۆكى رووسيا رايگه‌ياند، كار نه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى سووريا، به‌پێى گوته‌ى پوتين "هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره‌يه"، به‌تايبه‌تيش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش".
له‌لايه‌كى ديكه‌وه، هه‌ريه‌ك له‌ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و فه‌ره‌نسا، جارێكى ديكه جهختييان له‌سه‌ر رۆيشتنى ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات، كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام پوتين ئه‌و لێدوانانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌و گوتى: "ئۆباما و هۆلاند هاووڵاتى سووريا نين، بۆيه پێويست ناكات رێگا به خۆيان بده‌ن، ده‌ستكارى بابه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى وڵاتێكى ديكه بكه‌ن".
پوتين گوتيشى، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ريكا ره‌زامه‌ندبێت، له داهاتوويهكى نزيكدا، مۆسكۆ هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانى داعش له سووريا ده‌ستپێده‌كات.
باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، له وته‌كه‌ى خۆي‌دا، له كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له نيويۆرك، رايگه‌ياندبوو، كه پێويسته بگه‌ينه چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆييه سووريا، كه بووه‌ته هۆى نه‌هامه‌تى و كاره‌ساتى گه‌وره‌يى مرۆيى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئۆباما ئاماژه‌ى به ره‌وشى ئێستاى ناوچه‌كه كرد و رايگه‌ياند، كه پێويسته ديراسهى قۆناغى گواستنهوهيى له سووريا بكه‌ين، به‌بێ به‌شداريكردنى به‌شار ئه‌سه‌د، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سێك جێگه‌ى ئه‌و پڕبكاته‌وه، كه خاوه‌ن پێگه‌يه‌كى جه‌ماوه‌رى بێت و هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى سووريا قه‌بووڵى بكه‌ن.
له ميانهى وتاره‌كه‌يدا، ئۆباما، به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوورياى به "ديكتاتۆر" وه‌سفكرد و گوتى: "ئه‌سه‌د خوێنرێژهو منداڵانى سووريا ده‌كوژێت".
ڤلاديمێر پوتين، له به‌رده‌م كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، داوايكرد، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"، به‌ره‌يه‌كى نوێ پێكبهێنرێت، هاوشێوه‌ى ئه‌و هێزه نێوده‌وڵه‌تييه‌ى كه له دژى نازييه‌كان، له جه‌نگى جيهانى دووه‌م شهڕييان ده‌كرد.