کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بارزانى: پێشمه‌رگه به وره‌يه‌كى به‌رزه‌وه له دژى تيرۆريستان وه‌ستاوه‌ته‌وه
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌يه‌نێت، كه هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌وپه‌ڕى وره به‌رزييه‌وه له دژى تيرۆريستان وه‌ستاوه‌ته‌وه تونده‌ڕه‌وانى تێكشكاندووه.
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌يه‌نێت، كه هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌وپه‌ڕى وره به‌رزييه‌وه له دژى تيرۆريستان وه‌ستاوه‌ته‌وه تونده‌ڕه‌وانى تێكشكاندووه.
ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (29.9.2015)، بڵاويكردووه‌ته‌وه، له‌ميانه‌ى پێشوازيكردنى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له تۆن بيكێت، نێردراوى تايبه‌تى ئاسايشى حكومه‌تى به‌ريتانيا، سوپاسى حكومه‌تى بريتانياى كردووه، كه هاوكارييه سه‌ربازى و مرۆييه‌كانى گه‌ياندۆته كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه.
به گوێره‌ى هه‌واڵه‌كه، بارزانى رايگه‌ياندووه، كه هێزى پێشمه‌رگه به وره‌يه‌كى به‌ره‌زه به‌ره‌نگارى تيرۆريستان بووه‌ته‌وه‌و تێكى شكاندوون.
بيكێت، سوپاسى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كرد و قوربانيدانه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانيشى به‌رز نرخاند.
پێشووتر، وڵاتانى ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى، هێزى پێشمه‌رگه‌يان به تاكه هێزى زه‌مينى ناوبردووه، كه توانيويه‌تى داعش تێكبشكێنێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه‌ش وڵاتانى فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانيا، چيك و يوگسلافيا، له چوارچێوه‌ى هاوكارييه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، هاوكارى سه‌ربازييان بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ره‌وانه كردووه.