کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
جه‌عفه‌رى: هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق "شه‌رمنانه‌يه"
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ئاماژه به بوونى هه‌وڵى ده‌ره‌كى بۆ هه‌ڵگيرساندنى شه‌ڕى تايفه‌گه‌رى له عێراق ده‌كات و هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تيش بۆ عێراق، به "شه‌رمنانه" وه‌سف ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ئاماژه به بوونى هه‌وڵى ده‌ره‌كى بۆ هه‌ڵگيرساندنى شه‌ڕى تايفه‌گه‌رى له عێراق ده‌كات و هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تيش بۆ عێراق، به "شه‌رمنانه" وه‌سف ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (29.9.2015)، نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى ئيبراهيم جه‌عفه‌رى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، بڵاويكرده‌وه: "له په‌راوێزى كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له نيويۆرك، ئيبراهيم جه‌عفه‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له‌گه‌ڵ ره‌متان لعه‌مامره، هاوتا جه‌زائيرييه‌كه‌ى كۆبووه‌ته‌وه".
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، په‌يوه‌ندى دوولايه‌نه‌ى نێوانييان تاووتوێكراوه بۆ دۆزينه‌وه‌ى رێگايه‌كى هاوبه‌ش بۆ به‌ديهێنانى ئامانجه‌كانى گه‌لانى عێراق و جه‌زائير".
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه، جه‌عفه‌رى گوتوويه‌تى: "ئه‌وه‌ى له عێراق ده‌گوزه‌رێت، شه‌ڕى ناوخۆ، ياخود شه‌ڕى تايفى نييه، به‌ڵكو شه‌ڕێكه كه عێراقييه‌كان به جياوازى نه‌ته‌وه، له دژى چه‌ته‌كانى داعش ده‌يكه‌ن، كه چه‌كدارانى ئه‌و گروپه توندڕه‌وه، له زياتر له 100 وڵاتى جيهان هاتوونه‌ته ريزى".
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، روونيشى كردووه‌ته‌وه: "هه‌ندێك هه‌وڵى ناوخۆ و ده‌ره‌كى هه‌بوون، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌زموونى نوێى عێراق په‌كبخه‌ن، هه‌رچه‌نده هه‌وڵه ده‌ره‌كييه‌كان، زۆر له هه‌وڵه ناوخۆييه‌كان گه‌وره‌تربوون، به‌ڵام رێگريمان له‌و هه‌وڵانه كرد".
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، به "هاوكارييه‌كى شه‌رمنانه" وه‌سفكردووه‌و گوتوويه‌تى: "ساڵێك پێش ئێستا، له نيويۆرك، له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌ندام له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى كۆبووينه‌وه، گوێمان له به‌ڵێنى باش بوو له‌لايه‌ن ئه‌و وڵاتانه، هه‌روه‌ها په‌يامى خۆمان له باره‌ى ئه‌و شتانه بۆ ناردن كه عێراق پێويستى پێيان هه‌يه ، به‌ڵام له ماوه‌ى ئه‌و ساڵه‌دا هاوكارييه‌كى شه‌رمنانه‌مان پێگه‌يشتووه".