وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ كێشه‌ى كه‌مى ژماره‌ى مامۆستاى هه‌يه‌

ھەرچەندە وەرزی نوێی خوێندن لە قوتابخانەكانی ھەرێمی كوردستان دەستی پێكردووە، بەڵام ھێشتا مامۆستای بابەتی پێویست بۆ سەرجەم قوتابخانەكان دابین نەكراوە، وەزارەتی پەروەردەش دۆخی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان بە ھۆكاری كەمی ژماره‌ى مامۆستا دەزانێت.

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ كێشه‌ى كه‌مى ژماره‌ى مامۆستاى هه‌يه‌
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ كێشه‌ى كه‌مى ژماره‌ى مامۆستاى هه‌يه‌

K24 – ھەولێر

ھەرچەندە وەرزی نوێی خوێندن لە قوتابخانەكانی ھەرێمی كوردستان دەستی پێكردووە، بەڵام ھێشتا مامۆستای بابەتی پێویست بۆ سەرجەم قوتابخانەكان دابین نەكراوە، وەزارەتی پەروەردەش دۆخی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان بە ھۆكاری كەمی ژماره‌ى مامۆستا دەزانێت.

له‌سه‌ره‌تا ساڵى نوێى خوێندنداو لە بەشێكی قوتابخانەكانی ناو شار، قوتابيان بەدەم ھۆنراوەی "دەرگای مەكتەب كرایەوە پشووی ھاوین بڕایەوە" دەستیان بە ساڵی نوێی خوێندن كرد، بەڵام گرفتەكانی پەروەردە لە رووی دابینكردنی مامۆستا بۆ ئەو قوتابیانە ھێشتا نەبڕاوەتەوە.

فاتح مه‌وله‌وى زاده‌، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەى حكوومه‌تى هه‌ريمى كوردستان، به‌(K24) گوت: ھۆكاری كەمی ژماره‌ى مامۆستای میلاك بۆ قەیرانی دارایی دەگەڕێنێتەوە.

بەڵام بەكر كاكۆ كه‌ يه‌كێكه‌ له‌ به‌ڕيوه‌به‌رى قوتابخانه‌كانى بنه‌ڕه‌تى ناوشار، ده‌ڵێت: ھۆكاری گرفتەكە تەنیا قەیرانی دارایی نییە، بەڵكو گرفتەكە لە دابەشكردنی مامۆستاكانە بەسەر قوتابخانەكاندا.

گرفتێكی دیكە كە لەلایەن چاودێران و شارەزایانی بواری پەروەردە زۆرترین تێبینی لەسەرە، پرۆگرامەكان و كوالێتی خوێندنە لە قوتابخانە حكومیەكاندا، له‌مباره‌يه‌وه‌ كه‌وگه‌ز حسێن، راوێژكارى وه‌زيرى په‌روه‌رده‌، ده‌ڵێت: چەمكی په‌روه‌رده‌ وەك جاران نەماوە بۆیە لە ھەوڵدان ئاستی زانستی مامۆستاكان بەرەو پێش ببەن.

بە پێی ئامارە سەرەتاییەكانی وەزارەتی پەروەردە، لە ھەرێمی كوردستان 7 ھەزار قوتابخانە ھەیە كە تیایدا 100 قوتابخانەیان 3 دەوامییە، بۆ ئەمساڵی خوێندنیش كۆی گشتی ژمارەی قوتابیانی ھەرێمی كوردستان نزیكەی ملیۆن و نیوێكە كە نزیكەی 200 ھەزاریان ھی ئەمساڵن و پۆلی یەكەمی بنەڕەتین.