کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
خهڵكى كوردستان متمانهيان به بانكهكان نييه
سەرەرای ھەبوونی سیستەمی بانكی لە كوردستان بەڵام تا ئێستهش بازاڕی دۆلار فرۆشان زۆر لە بانكەكان گەرم و گورترە و و سیاسەتی بانكی وای نەكردووە ھواوڵاتی ھانبدات بۆ كردنەوەی حیسابی بانكی یان دانانی پارەكەی لە ناو بانك.
K24 – ھەولێر
سەرەرای ھەبوونی سیستەمی بانكی لە كوردستان بەڵام تا ئێستهش بازاڕی دۆلار فرۆشان زۆر لە بانكەكان گەرم و گورترە و و سیاسەتی بانكی وای نەكردووە ھواوڵاتی ھانبدات بۆ كردنەوەی حیسابی بانكی یان دانانی پارەكەی لە ناو بانك.
دانا كه هاووڵاتييهكى شاری ھەولێرە، ماوەی 6 مانگە گەڕاوەتەوە كوردستان، ئەو پێشتر دانیشتووی وڵاتێكی ئەوروپی بوو، جیا لەوەی حیسابی بانكی ھەبووە كرێدی كارتی تایبەتی ھەبووە و بە جێی پارە ھەڵیدەگرت وەك ئەمڕۆ ماندوو نەدەبوو. ..ئێستا بڕە پارەیەكى زۆری پێیە و ھاتووەتە ناو بازاڕی دۆلاری ھەولێر، ئەو لەو كاتەوە هاتۆتهوه ھیچ حیسابێكی بانكی بۆ خۆی نەكردووەتەوە و ئەمڕۆش سەردانی بانكى نەكردووە بۆ ئالۆگۆری دراو یان راگرتنی پارەكانی.
پێشى وايه، بانكەكان لە كاتێكی دیاریكراو خزمەتی ھاووڵاتیان دەكەن و بە گوێرەی پێویست ناتوانن پارە لە بانك رابكێشن و رەنگە ببێتە ھۆكار بۆ دوا كەوتنی كار و پرۆژەكانی بە تایبەت بازرگانان و كاسبكاران لە ناو بازار.
لهلايهكى ديكهوه خاوهن نووسينگهيهكيش دهڵيت: "نوسینگەكان كاری بانكێكی بچوكی ئەھلی دەكەن بۆ راگرتنی پارەی و ئاڵوگۆری دراو، ھەر كات خاوەن پارە ویستی دەتوانێ بێ چاوروانی و و بە ویستی خۆی پارەكەی وەرگرێتەوە".
پێشى وايه، ئەو بارودۆخ و ئاڵۆزییە سیاسییەی لە كوردستان و دەوروبەری ھەیە یەكێكە لەو ھۆكارانەی ھاووڵاتی متمانەی بە بانك نەبێ و ترسی فەوتانی ھەیە.
بەرپرسی یەكێك لە بانكەكانی كوردستان ھاولاتیانیش بە ھۆكار دەزانێ كە تاكوو ئێستا رانەھاتوون بە كردنەوەی حیسابی بانكی و لەم بارەوە دەڵێ: "ئاستی رۆشنبیری بانكی كەمە و خەلك وەك رابردوو ھەڵسوكەوت دەكات".
پێشى وايه، دانانی سیستەمی بانكی بە تایبەت بە كارھێنانی مەستێر كارت و كرێدی كارت بۆ ھاووڵاتیان و ھەڵگرتنی ئەمانە بە جێی پاره، رێكخستنی سیستەمەكانی ئەم جۆرە خزمەتگوزارییە لە بەرنامە و پرۆژەی بانكییە كە دەبێ بە ھاوكاری حكوومەت و بانكەكان جێبە جێ بكرێ ...بەڵام بەر لە ھەموو شت دەبێ بە كهلتوورى بكرێ لە ناو خەڵك و ئامۆژگاری و رێنوێنی تایبەت بە ھاووڵاتیان بدرێ و بە شێوازێك ئەو متمانە بگەڕێتەوە بۆ ھاووڵاتی كە بانك شوێنی متمانە پێكراوە كە ئەگەر ھاتوو ھەرێمى كوردستان لە ھەر بارودۆخێك بێ و حكوومەت ھەر كێشەیەكی بێ پارەكەی ئەو پارێزراوە.