کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌مه‌ريكا سزاى دارايى ده‌خاته سه‌ر "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى"
ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، سزاى ژماره‌يه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش" ده‌دات، كه له رووى داراييه‌وه هاوكارى ئه‌و رێكخراوه تيرۆريسته ده‌كه‌ن و له وڵاتانه‌وه گه‌نجان هانده‌ده‌ن بچنه ريزى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر
ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، سزاى ژماره‌يه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش" ده‌دات، كه له رووى داراييه‌وه هاوكارى ئه‌و رێكخراوه تيرۆريستييه ده‌كه‌ن و له وڵاتانه‌وه گه‌نجان هانده‌ده‌ن بچنه ريزى ئه‌و "داعش"ه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (29.9.2015)، ئاژانسى هه‌واڵى "رۆيتهر"، بڵاويكرده‌وه، وه‌زاره‌تى خه‌زنه ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، رايگه‌يان، سزاى دارايى خستووه سه‌ر 15 كه‌سايه‌تى كه هاوكارى و پاڵپشتى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"يان كردووه.
ئاده‌م جى سازۆبين، به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى تيرۆر و مادده هۆشبه‌ره‌كان و شووشتنه‌وه‌ى پاره، له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، گوتى: "سزاكانى وه‌زاره‌تى خه‌زنه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌ر ئه‌و 15 كه‌سايه‌تييه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌وهه‌ڵوێسته گۆڕانكارى به‌سه‌ردا نايه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه داراييه‌كانى ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه ئيسلامييه وشك بن و له سوودوه‌رگرتن له سيسته‌مى دارايى نێوده‌وڵه‌تى بێبه‌ش بن".
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وى ئه‌مه‌ريكا، 10 كه‌س و 5 پێنج گروپى له رێزى تيرۆريستانى بيانيدا پۆلێنكردووه، كه هاووڵاتييانى فه‌ره‌نسا و بريتانيايان تێدايه.
له‌و به‌ياننامه‌يه‌ى وه‌زاره‌تى خه‌زنه ئه‌مه‌ريكادا هاتووه، ئه‌و پۆلێنكردنه بۆ به سزادانى دارايى ئه‌و كه‌سانه به پاڵپشتى و هاوكارى دارايى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش" ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه داراييه‌كانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"، جيا له‌و كێڵگه نه‌وتييانه‌ى له نێوخاكى سووريا و عێراق ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتوون و نهوتهكانييان له رێگاى قاچاغه‌وه ده‌فرۆشێت، له‌لايه‌ن گروپ و كه‌سايه‌تييه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وروپاوه، هاوكار ده‌كرێت.