کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ده‌يڤيد كاميرۆن: ئاساييه ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د بۆ ماوه‌يه‌كى كاتى بمێنێته‌وه
سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌ى رازى ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ماوه‌يه‌كى كاتى وه‌ك سه‌رۆكى سووريا، له‌ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌ى رازى ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ماوه‌يه‌كى كاتى وه‌ك سه‌رۆكى سووريا، له‌ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (29.9.2015)، ده‌يڤيد كاميرۆن، سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا، به تۆڕى هه‌واڵى "CBS"ى ئه‌مه‌ريكاى راگه‌ياندووه: "ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا گوتوويه‌تى له‌سه‌ر رازين، ئێمه پێويستمان به ماوه‌يه‌كى گواستنهوهييه، به‌ڵام ئه‌وه روونه كه له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونه ئه‌و ماوه‌يه، نابێت ئه‌سه‌د سه‌رۆك سووريا بێت".
كاميرۆن گوتيشى: "ئێمه ناتوانين به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى ئيسلاميدا سه‌ربكه‌وين، تاكو ئه‌و كه‌سه سووريا به‌ڕێوه‌ببات، ئه‌سه‌د هۆكارێكى سه‌ره‌كييه بۆ زيادبوونى رێژه‌ى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى".
هه‌ريه‌ك له وڵاتانى ئه‌مه‌ريكا و رووسيا، بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌رێكى ديپلۆماسى بۆ كۆتاييهێنان به شه‌ڕى ناوخۆيى سووريا رێككه‌وتوون، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و دوو وڵاته له‌سه‌ر چاره‌نووسى ئه‌سه‌د له داهاتووى سووريادا، ناكۆكن.
ده‌يڤيد كاميرۆن ده‌ڵێت: "تا ئێستا كێشه‌كه رووسيا و ئێرانن، كه ناتوانن بير له سووريايهك بكه‌نه‌وه به‌بێ ئه‌سه‌د".
له كۆتايى قسه‌كانيدا، سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا گوتى: "له كۆتاييدا هه‌ڵوێسته‌كانمان چه‌ند له‌يه‌ك دووربن، چ له‌گه‌ڵ ئێران ياخو رووسيا، به‌ڵام ئه‌م دوو وڵاته، خاوه‌ن هه‌ژموونن له ناوخۆى سه‌ريا و پێويسته رازييان بكه‌ين كه سوورياى داهاتوو سهرۆكێكى نوێى ده‌بێت، به‌جۆرێك كه زيان به بهرژهوهندييهكانييان نه‌گه‌يه‌نێت، به‌ڵام يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ كۆتايى هێنانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى".
له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى سووريا له ساڵى 2011، هه‌ريه‌ك له وڵاتانى رووسيا و ئێران، به هاوپه‌يمانى سه‌ره‌كى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا داده‌نرێن و به‌رده‌وام هاوكارى رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن و هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانيان ده‌گه‌يه‌ننه ئه‌و وڵاته.
وڵاتانى خۆرئاوا و ئه‌مه‌ريكا، تۆمه‌تى به‌رده‌وامى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى سووريا ده‌خه‌نه پاڵ رووسيا و ئێران، كه نايانه‌وێت ئه‌سه‌د له داهاتووى سووريادا رۆڵى نه‌بێت و ده‌يانه‌وێت لهرێگاى ئه‌سه‌ده‌وه پارێزگارى له داهاتووى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى خۆيان بكه‌ن.