کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
گروپێكى نێودهوڵهتى رهخنه له يهكێتى ئهوروپا دهگرێ
گروپێكی نێودەوڵەتی بۆ ئازادی رۆژنامەوانی، لە تازەترین راپۆرتيدا، رەخنە لە یەكێتی ئەوروپا دەگرێت بەوەی كه كەمتەرخەم بووه سهبارهت بەو سەرپێچی و مامەڵە نەرێنییانەی وڵاتی ھەنگاریای ئەندام لە یەكێتییەكە، بەرانبەر میدیای ئازاد.
K24 – ھەولێر
گروپێكی نێودەوڵەتی بۆ ئازادی رۆژنامەوانی، لە تازەترین راپۆرتيدا، رەخنە لە یەكێتی ئەوروپا دەگرێت بەوەی كه كەمتەرخەم بووه سهبارهت بەو سەرپێچی و مامەڵە نەرێنییانەی وڵاتی ھەنگاریای ئەندام لە یەكێتییەكە، بەرانبەر میدیای ئازاد.
بە گشتی، گۆڕانكارییە ھەنووكەییەكانی ئەوڕوپا زۆر ئاڵۆز و پێشبینی نەكراوبوون، لە ماوەیەكی زۆر كەم، ھەزاران پهنابهر روویان كردە ئەو ناوچە ئارامە.
ئەمەش كاریگەری نەرێنی نەك تهنيا لەسەر بارودۆخی ئابووری و سیاسی ھەبووە، بەڵكو كاریگەری زۆریشی ھەبووە لەسەر چۆنایەتی كاری رۆژنامەوانی و رێكخستن و پاراستن و تەنانەت چاودێری كردنی رۆژنامەوانانیش.
له راپۆرتهكهدا، رێكخراوی چاودیری بۆ پاراستنی رۆژژنامەوانان "جەی، سی، پی" كە كاروباری رۆژنامەوانی ھەڵدەسەنگێنێ، رەخنەی توند لە یەكێتی ئەوروپا دەگرێت و بەوە تۆمەتباری دەكات، كە لەبەر بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری، داكۆكی لە مافی رۆژنامەوانان ناكەن و چاوپۆشیان لە سەركێشییەكانی وڵاتی ھەنگاریا بەرانبەر رۆژنامەوانان كردووە.
كاتی مارتن، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردن "جەی سی پی" لهكۆنگرهيهكى رۆژنامهوانيدا، ھەنگاریای بە وڵاتێكی داخراو لەقەڵەمدا بەوەی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە ريگرە لەبەردەم كاری رۆژنامەوانان.
گوتيشى: "ئەو كاتە وڵاتێك بە داخراو لەقەلەم دەدرێت كە ئازادی راگەیاندن نەبێت و یەك دەنگ ببیسترێت، وەكوو كات خەڵكی بێ ئاگا دەبن لە دەوروبەیان و نازانن چی لەدەرەوە دەگوزەرێت، ئەمەش وادەكات رای گشتی نەمێنێت و سەركردەكانیش بە ئاسانی كۆنترۆلیان بكەن... كۆنترۆڵكردنی ئازادی میدیاش تەواو دژی ئەو بنەمایانەیە، كە یەكێتی ئەوروپایان لەسەر دامەزراوە".
ئهو رێكخراوی رەخنەی ئەوەش لە ھەنگاریا دەگرێت كە ھاوشێوەی وڵاتانى چین و رووسیا ئازادی رۆژنامەوانی قەتیس دەكات.
ولاتی ھەنگاریا، بە تایبەت دوای دەستبەكار بوونی ڤیكتۆر ئۆربانی سەرۆك وەزیران، رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووهتهوه بەوە تۆمەتبار دەكرێت كە له لیبڕالیزم و ديموكراسى لادهدات.