کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووسيا كۆتايى به مانۆره سه‌ربازييه‌كه‌ى ده‌هێنێ
هێزه چه‌كداره‌كانى رووسيا، كۆتاييان به مانۆرى سه‌ربازى خۆيان هێنا، كه به‌ناوى "مانۆرى سه‌نته‌ر 2015"، به به‌شدارى 150 فڕۆكه ده‌ستييان پێكردبوو.
K24 – هه‌ولێر
هێزه چه‌كداره‌كانى رووسيا، كۆتاييان به مانۆرى سه‌ربازى خۆيان هێنا، كه به‌ناوى "مانۆرى سه‌نته‌ر 2015"، به به‌شدارى 150 فڕۆكه ده‌ستييان پێكردبوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (29.9.2015)، ئاژانسى هه‌واڵى "سپوتنيك"ى رووسيايى بڵاويكرده‌وه، سێرگى شۆيجو، وه‌زيرى به‌رگرى رووسيا، رايگه‌ياند، يه‌كه‌مجاره له مێژووى هاوچه‌رخى رووسيادا، 150 فڕۆكه به‌شدارى له مانۆرێكى سه‌ربازى له‌و شێوه‌يه‌دا بكه‌ن.
له‌و مانۆره‌دا فڕۆكه‌كان، ئامانجه دياريكراوهكانييان له‌سه‌ر زه‌وى پێكا و مانۆره‌كه، كۆمه‌ڵێك نمايشى سه‌ربازى له خۆگرتبوو، كه بريتيبوون له كردارى پهرهشوتهوانى سه‌ربازى، به به‌شدارى 800 سه‌رباز و 20 فڕۆكه‌ى جۆرى "ئێڵ 76" و 36 فڕۆكه‌ى هه‌ليكۆپته‌ر.
رووسيا به يه‌كێك له وڵاته زلهێزه‌كانى جيهان داده‌نرێت، كه خاوه‌ن هێزێكى گه‌وره‌ى چه‌كدارى و چه‌كى پێشكه‌وتووى ته‌كنه‌لۆژييه، ناوى ره‌سمى سوپاى رووسياش برييته له "دامه‌زراوى سه‌ربازى له رووسيا"، كه دواى رووخانى يه‌كێتى سۆڤيه‌تى له ساڵى 1992، دامه‌زراوه.