کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مه‌سرور بارزانی: عێراق پابه‌ندييه ده‌ستوورييه‌كانى به‌رانبه‌ر به پێشمه‌رگه جێبه‌جێ نه‌كردووه
راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، نيگه‌رانى خۆى له جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ستوور له‌لايه‌ن حكومه‌تى عێراق، به‌تايبه‌تيش له به‌رانبه‌ر پێشمه‌رگه ده‌ربڕى.
K24 – هه‌ولێر
راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، نيگه‌رانى خۆى له جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ستوور له‌لايه‌ن حكومه‌تى عێراق، به‌تايبه‌تيش له به‌رانبه‌ر پێشمه‌رگه ده‌ربڕى.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (29.9.2015)، له ميانه‌ى كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، مه‌سروور بارزانى راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ، ماتياس ميتمان، كۆنسوڵى گشتى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر، رايگه‌ياندووه، كه‌موكوڕى سه‌ربازيمان زۆره و نيگه‌رانين له جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ستوور له‌لايه‌ن حكومه‌تى عێراق و تا ئێستاش پێداويستييه‌كانى سه‌ربازييه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى نه‌ناردووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه دۆخى مه‌يدانى به‌ره‌كانى شه‌ڕى دژى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى"داعش" تاووتوێكرا، ، ماتياس ميتمان، كۆنسوڵى گشتى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر، باسى له پلان و هێرشه‌كانى داهاتووى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان كرد.
ميتمان گوتيشى، سوپاى ئه‌مريكا له هه‌وڵدايه بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارييه سه‌ربازييه‌كان، به‌تايبه‌تيش ئه‌و چه‌كانه‌ى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش پێويستن، بگه‌يه‌نێته هێزى پێشمه‌رگه.
گوتيشى: هێزى پێشمه‌رگه تاكه هێزه له رووى زه‌ميينه‌وه توانيبێتى داعش رابگرێت، بۆيه پێويسته هێزێكى له‌و شێوه‌يه، به كارايى بمێنێته‌وه و كه‌موكوڕييه سه‌ربازييه‌كانى پڕبكرێته‌وه.