کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كه‌ركووك.. پێشمه‌رگه 11 گوندی دیكه كۆنتڕۆڵ ده‌كاته‌وه
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له دوو میحوه‌ری جیاوازوه هێرش ده‌كاته سه‌ر داعش و له ئه‌نجامدا 11 گوندی سنووری ئه‌و دوو میحوه‌ره‌ی له شاری
K24- هه‌ولێر
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له دوو میحوه‌ری جیاوازوه هێرش ده‌كاته سه‌ر داعش و له ئه‌نجامدا 11 گوندی سنووری ئه‌و دوو میحوه‌ره‌ی له شاری كه‌ركووك ئازاد كرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه (30.9.2015) ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە پاڵپشتی فڕۆكەی جەنگیی ھاوپەیمانان لە ھەردوو میحوەری باشوور و رۆژئاوای كەركووك، لەپێنج قۆڵەوە ھێرشیان بۆ سەر چەكدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) كرد و له هه‌ر پێنج قۆڵی هێرشه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا.
پەیامنێری (K24)، لە بەرەكانی پێشەوەی ئەو ھێرشەوە ڕایگه‌یاند كە ھێزەكانی پێشمەرگە لە رۆژئاوای شاری كەركووك، توانیان بەرزاییەكانی گڕە، بەبێ بەگری، كۆنتڕۆڵ بكەنەوە.
پلانی هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی یانزە گوند بوو له هه‌ردوو سنووری باشوور و ڕۆژئاوای شاری كه‌ركووك و توانیان ھەموویان كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.