کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
منداڵانى فليپين له رهوشێكى سهختدان
حكومەتی فلیپین، نەیتوانیووە لە دهستهبهركردنى ژیانی منداڵانی سەركەوتووبێت.
K24- ژوورى ههواڵ
حكومەتی فلیپین، نەیتوانیووە لە دهستهبهركردنى ژیانی منداڵانی سەركەوتووبێت.
رێژەیەكی زۆری منداڵ له وڵاتى فليپين كرێكارن و كاری نایاساییان پێ دەكرێت، بهجۆرێك بە قاپی بچووك، لە ناو لم و لیتەی رووبارەكان بە دوای زێڕدا دەگەڕێن.
ژمارەیەكی بچووكتریش، بە ھیواوە، بە ھێواشی، زیخی لێواری رووبارەكان بۆ ھەمان مەبەست دەپشكنن.
بەشێكی ديكهيان لە كانی بەردین، لە سەركێشییەكی مەترسیدار و لە ژێرزەوی، بە دوای دۆزینەوەی كانزای بەنرخهوه وێڵن، بهجۆرێك بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان ناچارن دەست بۆ ھەموو جۆرە كارێك بەرن.
جولیان كێیپن بێرگ، بەڕێوەبەری رێكخراوی ھاریكاری، بۆ مافەكانی منداڵان لە دامەزراوەی نەتەوەیەكگرتووەەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ، وێنەی یەكێك لە منداڵە فلیپینییەكانی لەدەستەو نیشانی ناوەندەكانی راگەیاندنی دەدات، جولیان رەخنەی توندی لە وڵاتی فلیپین گرت و پێی وایە دۆخەكە لە كۆنتڕۆل دەرچووە و دهڵێت:"ئەمە كارێكی زۆر مەترسیدارە... منداڵی فلیپینی لە سەختترین بارودۆخ كار دەكەن و ژیانیان بەتەواوی دەخەنە مەترسییەوە، چونكە دەبێت گەڕان و ھەڵكەندن لە قوڵایی ئاو و ژینگەی مەترسیداری ئەنجام بدەن".
لە راپۆرتێكی (ھیومان رایتس وۆچ) ھاتووە كە منداڵی تەمەن 9 ساڵی و تەنانەت بچووكتریش، لە خراپترین دۆخ كرێكاری دەكەن، ئەوان دەبێت لە قوڵايى 25 مەتر لە ژێرزەوی بە دوای كانزای گرانبەھا بگەڕێ.
لە ھەمان راپۆرتدا ھاتووە، كە تهنيا لەو 135 كەسانەی چاوپێكەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دراووە، تەمەنی 65 یان لە نێوان 9-17 ساڵیە.
ئەمەش زۆرترین رەخنەی رووبەرووی ئهو وڵاته كردووهتهوه، لە كاردانەوەیەكیشدا، ماری گرێیس ریگوێر، لە وەزارەتی كاری فلیپین بەڵێنی چارەسەریی دەدات و دهڵێت: "كۆسپ و تەگەرەكان لە گۆڕاندان و ھەمەجۆرن، بەڵام لە ھەوڵ و تێكۆشان داین بۆ ھاوكاری كردن و دابین كردنی كار بۆ خێزانەكانیان لە رێگەی وەزارەتی كارەوە، ئەمەش وادەكات ئەو منداڵانە بخرێنەوە بەر خوێندن و ژیانی ئاساییان بەردەوامی پێبدەن".
بە پێی زانیارییەكانی حكوومەتی فلیپینی، 5.5 ملیۆن كرێكاری منداڵ له وڵاتهكهيدا بوونيان ههيه و زیاتر لە 3 ملیۆن منداڵ لە خراپترین بارودۆخدا كاریان پێ دەكرێت.