کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى ده‌ست به‌سه‌ر به‌له‌مێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى ئێرانيدا ده‌گرێت
چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بۆ چه‌كداره حووسييه‌كان گواستۆته‌وه
K24 – هه‌ولێر
هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياند، كه ده‌ستى به‌سه‌ر به‌له‌مێكى ئێرانيدا گرتووه، كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له ئێرانه‌وه بۆ حوسييه‌كانى يه‌مه‌ن گواستۆته‌وه.
دواى يه‌ك رۆژ له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى به‌نداوى مهئرهبن كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتى سه‌نعاى پايته‌خت، له‌لايه‌ن هاوپه‌يمانى عهرهبييهوه به سه‌رۆكايه‌تى عه‌ره‌بستانى سعووديه، هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، كه له "ده‌رياى عه‌ره‌ب" ده‌ستييان به‌سه‌ر به‌له‌مێكى ئێرانيدا گرتووه، كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و هاوكارى سه‌ربازى له ئێرانه‌وه، بۆ چه‌كداره حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن گواستۆته‌وه.
هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى، سوپاى زه‌مينى هه‌ر يه‌ك له وڵاتانى به‌حره‌ين، قه‌ته‌ر، ميسر و ئيمارات له دژى حوسييه‌كان به هاوكارى ئێران و لايه‌نگرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن، ده‌جه‌نگن.
له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه سه‌ربازييه‌كانى هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى و گوشار خستنه سه‌ر حوسييه‌كان و گهمارۆدانيان، بۆ ئه‌وه‌ى هيچ هاوكارييه‌كى سه‌ربازييان بۆ ره‌وانه نه‌كرێت، سوپاى هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى هه‌ڵمه‌تێكى پشكنينيان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌شتى و گهمييانه ده‌ستپێكردووه، كه به‌و دهريايهدا تێده‌په‌ڕن.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه، كه 14 ده‌رياوانى ئێرانى له نێو به‌له‌مه‌كه‌دا بوونه، كه 18 رۆكێتى جۆرى كۆنكۆرس و 54 رۆكێتى دژه زريپۆشى تێدا بووه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك سيسته‌مى بارگاوى كردن و ئاراسته‌كردنى رۆكێت و دووربين.
هه‌روه‌ها له‌و به‌ياننامه‌يه‌دا هاتووه، كه ئه‌و به‌له‌مه رۆژى شه‌ممه ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه، تايبه‌ت بووه به راوكردنى ماسى له ده‌رياى عه‌ره‌ب، به‌ڵام هه‌وڵيداوه به رێگاى قاچاغ ئه‌و كه‌لوپه‌له سهربازييانه بگه‌يه‌نێته ده‌ست حووسييه‌كان، تا ئێستاش ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران، هيچ لێدوانێكيان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه نه‌داوه.
له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕى چه‌كدارى نێوان حووسييه‌كان، كه شيعه مه‌زهه‌بن، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى يه‌مه‌ن، ئێران له‌لايه‌ن وڵاتانى عهرهبييهوه به هاوكاريكردنى چه‌كداره حووسييه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێت.