کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مه‌سروور بارزانى: داعش مه‌ترسييه‌كى نێوده‌وڵه‌تييه
مەسروور بارزانی رايده‌گه‌يه‌نێ كه داعش مەترسییەکی نێودەوڵەتییە، بۆیە دەبێت گشت وڵاتان هاوکاربن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشەیە.
K24- هه‌ولێر
مەسروور بارزانی رايده‌گه‌يه‌نێ كه داعش مەترسییەکی نێودەوڵەتییە، بۆیە دەبێت گشت وڵاتان هاوکاربن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشەیە.
مه‌سروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە میانى دیدارێکدا لەگەڵ یاسین عێوەز، كۆنسوڵى گشتیی سوودان لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەکانی لەگەل وڵاتانی کیشوەری ئەفریقیاو لەم نێوەندەشدا چاوەڕوانی ئەوەیان لە گشت وڵاتانی دۆست هەیە کە لە جەنگی دژ بە داعش یارمەتیی هەرێمی کوردستان بدەن، چونکە داعش مەترسییەکی نێودەوڵەتییە بۆیە دەبێت گشت وڵاتان هاوکار بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشەیە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (30.9.2015) ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى ديموكراتى كوردستان "KDP" بڵاويكرده‌وه كه مه‌سروور بارزانى له‌گه‌ڵ كونسوڵى گشتى سوودان له هه‌ريمى كوردستان كۆبوونه‌وه، تێدا تيشك خرايه سه‌ر ره‌وشى عێراق به گشتى و كوردستان به‌تايبه‌تى.
کونسولی سوودان ئەوەى خستووه‌ته‌ڕوو کە وڵاتەکەیان وەک فاکتەرێکی گرینگی سەقامگیری دەڕوانێتە هەرێمی کوردستان، بۆیە بەلایانەوە گرینگە پەرە بە پەیوەندییەکانیان لەگەل هەرێمی کوردستان بدەن. ئاماژەی بەوەش کرد کە هەرێمی کوردستان بووەتە دورگەیەکی ئارام بۆ پەنابەرانی سووریا و ئاوارەکانی ناوخۆی عێراق و بەمه‌ش هەرێمی کوردستان سەروەرییەکی مێژوویی تۆمار کردووە.
جگه له‌مه‌ش ڕۆڵی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی بەرز نرخاند کە توانیویانە ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەم ناوچە پڕ لە کێشەیە بپارێزن.
لە کۆتاییدا هەردوو لا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە کێشەکانی ناوخۆی عێراق و ناوچەکە بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێ،. لەم بوارەشدا کۆنسوڵی گشتی سوودان ئاماژەی بە ئەزموونی وڵاتەکەیان لەگەل باشووری سوودان کرد و ئاواتی خواست کە لەم دەڤەرەشدا بە لێکتێگەیشن و سینگ فراوانییەوە گەلانی ناوچەکە رێز لە ویست و ئیرادەی یەکتر بگرن.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.