کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عێراق داوايه‌كى ئه‌مه‌ريكا ره‌ت ده‌كاته‌وه
ئه‌مه‌ريكا داوايكردووه عێراق ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى به رووى فڕۆكه‌كانى رووسيا دابخات
K24 – هه‌ولێر
ئه‌مه‌ريكا داوا له به‌غدا ده‌كات، كه ده‌روازه ئاسمانييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى به رووى فڕۆكه بارهه‌ڵگره سه‌ربازييه‌كانى رووسيادا دابخات، به‌ڵام عێراق ئه‌و داوايه ره‌تده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (30.9.2015)، حكومه‌تى عێراق، داواكارييه‌كى ئه‌مه‌ريكاى له‌و باره‌يه‌وه ره‌تكردووه‌ته‌وه، گوتيشى: "ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و داوايه‌ى ئه‌مه‌ريكا، له‌كاتێكدايه كه هاوپه‌يمانێتييه‌كى نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى، به به‌شدارى هه‌ريه‌ك له وڵاتانى رووسيا، ئێران، عێراق و سووريا راگه‌يه‌نراوه،
به‌پێى ئه‌و سه‌رچاوه‌يه، واشنتۆن، داواى له به‌غدا كردووه‌ن كه رێگا به فڕۆكه بارهه‌ڵگره‌كانى رووسيا نه‌دات به ئاسمانى عێراقدا بگه‌نه سووريا، به‌تايبه‌تيش فرۆكه بارهه‌ڵگره سه‌ربازييه‌كان، به‌ڵام عێراق، به‌بێ هيچ مه‌رجێك ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى به رووى فڕۆكه بارهه‌ڵگره سه‌ربازييه‌كانى رووسيادا، واڵاكردووه.
هه‌فته‌ى رابردوودا، هاوپه‌يمانێتييه‌كى نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"، به به‌شدارى رووسيا، ئێران، عێراق و سووريا، راگه‌يه‌نراوه‌و ده‌ستييان به جموجۆڵى هه‌واڵگرييه‌كان كردووه، سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵيش رايانگه‌ياندووه، كه باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له به‌غدا، له‌و هاوپه‌يمانێتييه نوێيه به‌شداره.
دواى ئه‌وه‌ى وڵاتانى هاوپه‌يمانى سووريا، نه‌يانتوانى هاوكارييه‌كانييان له رێگاى زه‌ميينييه‌وه بۆ سووريا بنێرن، كه پێشووتر، حكومه‌تى تاران به فه‌رمى داواى له مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كردبوو، كه رێگا بدات ئێران هاوكارى سه‌ربازى له رێگاى خاكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بگه‌يه‌نێته سووريا، به‌ڵام بارزانى داواكه‌ى ئێرانى ره‌تكرده‌وه، بۆيه هاوپه‌يمانانى سووريا، له رێگاى ئاسمانى هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانييان ده‌گه‌يه‌نن.
مۆسكۆ، له رێگاى فڕۆكه بارهه‌ڵگره سه‌ربازييه‌كانى، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و هاوكارى سه‌ربازى بۆ رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى رووسيا ره‌وانه ده‌كات، پێشووتر ئه‌مه‌ريكا داواى له هه‌ريه‌ك له وڵاتانى بوڵگاريا و يۆنان كردبوو، كه ئاسمانى وڵاته‌كه‌يان به رووى فڕۆكه‌كانى رووسيا دابخه‌ن و داواكه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌لايه‌ن ئه‌و دوو وڵاته‌وه به‌هه‌ند وه‌رگيرا، به‌ڵام هه‌مان داواى ئه‌مه‌ريكا له‌لايه‌ن عێراق، ره‌تكرايه‌وه.