کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌ڵمانيا ياساى په‌نابه‌رێتى هه‌موار ده‌كاته‌وه
مه‌به‌ست له هه‌مواركردنه‌وه‌كه، ئاسانكارييه بۆ راپه‌ڕاندنى كاروبارى په‌نابه‌رانه
K24 – هه‌ولێر
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، كه ياساى په‌نابه‌رێتى هه‌موار ده‌كاته‌وه‌و ماوه‌ى نێوان داواكارى په‌نابه‌رێتى و رێكاره ياساييه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانياش، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (30.9.2015)، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، له پێگه‌ى خۆى له‌سه‌ر تۆڕى ئينته‌رنێت، رايگه‌ياند، ماوه‌ى رێكارى ياسايى، له‌كاتى داواكردنى مافى په‌نابه‌رێتى كه‌م ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى به زووترين كات وه‌ڵامى داواكارييه‌كان بدرێته‌وه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه، كه سيسته‌مى كار پێكردن و راهێنانى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى كه له‌و وڵاته‌دا وه‌رده‌گيرێن، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژينگه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى ئه‌ڵمانيا بگونجێن، خێراتر ده‌كرێن.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، له به‌ياننامه‌كه‌دا، روونيكردووه‌ته‌وه، كه بڕياره هه‌موو ئه‌و كاره رۆتينيانه له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌و كارگێڕييهكان بۆ راپه‌ڕاندنى كاروبارى په‌نابه‌ران لابه‌رێت و زامنى مافى ئه‌و كه‌سانه بكات كه به په‌نابه‌ر وهرناگيرێن، بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌لامه‌تى بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانييان.
به‌هۆى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فريقيا، شه‌پۆلێكى گه‌وره‌ى په‌نابه‌ران رووى له وڵاتانى ئه‌وروپا كرد، به شێوه‌يه‌ك يه‌كێتى ئه‌وروپا چه‌ندين كۆبوونه‌وه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى ئه‌و په‌نابه‌رانه ئه‌نجامدا.
زۆرينه‌ى په‌نابه‌ران، روويان له وڵاتى ئه‌ڵمانيا كرد، چونكه پێشووتر ئه‌و وڵاته رايگه‌ياندبوو، كه هيچ په‌نابه‌رێك رهتناكاتهوهو هه‌وڵى جێكردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌دات كه رووى تێده‌كه‌ن.