هيندستان.. له‌سه‌ر خواردنى گۆشتى مانگا ده‌كوژرێ

بەتۆمەتی خواردنی گۆشتی مانگا، لە گوندێکی وڵاتی ھیندستان، پەیرەوانی ئایینی ھیندۆس جوتیارێکی موسوڵمان دەکوژن.

هيندستان.. له‌سه‌ر خواردنى گۆشتى مانگا ده‌كوژرێ
هيندستان.. له‌سه‌ر خواردنى گۆشتى مانگا ده‌كوژرێ

K24- ژوورى هه‌واڵ

بەتۆمەتی خواردنی گۆشتی مانگا، لە گوندێکی وڵاتی ھیندستان، پەیرەوانی ئایینی ھیندۆس جوتیارێکی موسڵمان دەکوژن.

مه‌حه‌مه‌د ئه‌خلاق كه‌ جوتيارێكى ته‌مه‌ن 52 ساڵه‌ و له‌ خێزانێكى موسڵمانه‌ و دانيشتووى "گوندى بيساره‌" كه‌ نزيكه‌ى 52 كيلۆمه‌تر له‌ شارى دلهى پايته‌ختى وڵاتى هيندستان دووره‌‌، به‌هۆى خواردنى گۆشتى مانگه‌ هێرشيان كردووه‌ته‌ سه‌رى و كوشتويانه‌.

دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاو دەبێتەوە کە خێزانێکی موسڵمان مانگایەکیان سەربڕيوە و گۆشتەکەیان خواردووە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (30.9.2015) ماڵپه‌ڕى "BBC" ى عه‌ره‌بى، بڵاوى كردووه‌ته‌وه كه‌  زیاتر لە شەست کەس لە پەیرەوانی ئایینی ھیندۆس ھێرش دەکەنە سەر ماڵی محەمەد ئەخلاق و دەیکوژن و کوڕەکەشی بە سەختی بریندار ده‌كه‌ن.

پۆلیسی ھیندستان ھەشت کەسی بە تاوانی کوشتنی جووتیارەکە دەستگیر کردووە، سەرقاڵی گەڕانە بەدوای تاوانباره‌كانى ديكه‌.

ئایینی ھیندۆس، ئایینی زۆربەی خەڵکی ھیندستانە و بەگوێرەی ئەو ئایینە، مانگا ئاژەڵێکی پیرۆزە و نابێت بەھیچ شێوەیەک سەرببڕدرێت.

ئەو ئایینە لە دوای مەسیحییەت و ئیسلام، به‌ سێیەمین ئایین هه‌ژمار ده‌كرێت له‌ جيهاندا و ٨٠ %ى پەیڕەوانی لە ھیندستاندا دەژین و 20%ه‌كه‌ى ديكه‌ له‌ وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌ژين.